كوردى

یەکێتی: لە کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی بڕیار لەسەر بەربژێری سەرۆککۆمار دەدرێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیایی یەکێتی کۆتاییهات و میدیای یەکێتی لەسەر زاری حاکم قادر بڵاویکردووەتەوە، پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق پشكی یه‌كێتییه‌ و یه‌كێتی كاندیدی ده‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته و لە کۆبوونەوەی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییش بڕیار لەسەر بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق دەدرێت.

ئه‌مڕۆ (یەکشەممە 16-9-2018) مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق كراوە.

حاكم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی رایگه‌یاندووە: “له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتی پرسی سه‌رۆككۆماری عێراق تاوتوێكراوە”. دەشڵێت: “پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق پشكی یه‌كێتییه‌ و یه‌كێتی كاندیدی ده‌بێت بۆ ئه‌و پۆسته”‌.

حاكم قادر رایگەیاندووە کە: “پرسی دیاریكردنی كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆكکۆماری عێراق ده‌خرێته‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه”‌.

نوێدەکرێتەوە … 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك