كوردى

ناسا مانگێكی ده‌ستكردی نوێی ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵی جه‌مسه‌ره‌كان، ده‌زگای فڕۆكه‌وانی و گه‌ردووناسیی ئه‌مریكا ناسا (NASA)، مانگێكی ده‌ستكردی بەبەهای یەک ملیار دۆلار ره‌وانه‌ی بۆشایی ئاسمان كرد.

له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كه‌دا، ناسا مانگی ده‌ستكردی ICESat-2ی به‌ مووشه‌كی United Launch Alliance’ın 155وە هەڵدایە ئاسمان، كه‌ به‌یه‌كێك له‌ سه‌ركه‌وتووترین مووشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا ناسراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌لایه‌ن ناساوه‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و مانگه‌ ده‌ستكرده‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كات له‌ ئه‌ستووری چینه‌كانی سه‌هۆڵ له‌ گرینلاند و كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور، له‌گه‌ڵ رێژه‌ی توانه‌وه‌، گۆڕانكاری ئاستی ده‌ریا و به‌رزی هه‌وره‌كان.

مانگه‌ ده‌ستكرده‌كه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ ره‌وانه‌ی زانایان ده‌كات كه‌ ده‌ستی ده‌خات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پێشبینیه‌كانی ده‌خاته‌ڕوو له‌باره‌ی گۆڕانكاری چینه‌كانی سه‌هۆڵ به‌پێی كات، توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵ به‌پێی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی و كاریگه‌ری هۆكاره‌كانی دیكه‌ له‌سه‌ر ئاستی ده‌ریا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك