كوردى

وەزیری دادی ئێران: با هەڵەی پزیشکان نەکرێتە هەڵڵای مێدیایی

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

وەزیری دادی ئێران: با هەڵەی پزیشکان نەکرێتە هەڵڵای مێدیایی
رووداو-سلێمانی

وەزیری دادی ئێران داوا لە میدیاکان دەکات هەڵەی پزیشکیی وڵاتەکەیان نەکەنە هەڵڵای میدیایی، چونکە ئەوە متمانەی خەڵکی بە پزیشکە باشەکانیش کەمدەکاتەوە و کار لە تەندروستی گشتیی خەڵکیی دەکات.

وەزیری داد و وەزیری تەندروستی ئێران پاش کۆبوونەوەیان لە هەفتەی رابردوو، بڕیاریانداوە هاوئاهەنگیی زیاتریان هەبێ بۆ ئەو بابەتە هاوبەشانەی نیوانیان کە پەیوەندییان بە سەلامەتیی دانیشتووانی ئێران هەیە.

لەپاش کۆبوونەوەکە، سەید عەلیرەزا ئاوایی، وەزیری دادی ئێران، گوتی “توێژی پزیشکیی ئێران توێژێکی گەورە و فراوانە، کاتێک کەمتەرخەمی و هەڵەیەک لەم توێژە فراوانەدا روودەدات، نابێ بکرێتە هەڵڵای میدیایی، چونکە خەڵک متمانەیان بە جڤاکی پزیشکیی هەیە و نابێ وردە هەڵەی نێو ئەم توێژە فراوانە کار لە متمانەی خەڵک بە کەرتی تەندروستی وڵات بکات”.

ئاوایی، بە پێداگری لە پێویستی رۆڵی دادگا لە مامەڵەکردن لەگەڵ سەرپێچییەکان و تیگەیشتنی هاوبەشیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، گوتی “ئەگەر دادپەروەرانە بڕیاربدەین بە رەچاوکردنی رێوشوێنەکانی وەزارەتی تەندروستی، ئەوە بە ئاراستەیەکی درووست دەڕۆین و هەنگاوی کاراش هەڵدەگرین لە هەموو بارێکی پیویستدا”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك