كوردى

حه‌لبووسى بانگهێشتى لاریجانى ده‌كات و دژ به‌ سزا ئابوورییه‌كانى ئه‌مریكاش ده‌وه‌ستێته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“سوپاسی ئێران ده‌كه‌ین”


سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى ئێران (په‌رله‌مان)، پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ى، له‌به‌رامبه‌ردا، حه‌لبووسى، بانگهێشتى لاریجانى كرد و ڕای گه‌یاند، دژ به‌ سزا ئابوورییه‌كانى ئه‌مریكان بۆ سه‌ر ئێران.

 

عه‌لى لاریجانى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فونیدا، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، كرد، كه‌ دوێنێ له‌ ده‌نگدانێكدا، توانى به‌سه‌ر خالد عوبه‌یدی و چه‌ند كاندیدێكى دیكه‌دا سه‌ربكه‌وێت و پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌ده‌ست بهێنێت.

لاریجانى له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا، هیواى خواست عێراق بتوانێت پرۆسه‌ى سیاسی به‌دیاریكردنى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌سه‌ركه‌وتووى كۆتایی پێبهێنێت.

 

لاى خۆیه‌وه‌، محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، سوپاسی لاریجانی كرد و، ڕای گه‌یاند: “عێراق و گه‌له‌كه‌ى ڕێز له‌ پشتیوانى ئێران بۆ وڵاته‌كه‌یان ده‌گرن، به‌تایبه‌ت له‌ شه‌ڕى دژ به‌ تیرۆر و داعش”.

 

سه‌رۆكى نوێی په‌رله‌مان، جگه‌ له‌ بانگهێشتكردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى ئێران بۆ عێراق، هاوكات جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، دژ به‌ سه‌پاندنى سزا ئابوورییه‌كانى ئه‌مریكان بۆ سه‌ر ئێران، گوتیشی: “ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ نادادپه‌روه‌رانه‌یه‌ و به‌غدا پشتیوانى له‌ گه‌لى ئێران ده‌كات”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك