كوردى

60%ی کارگەکانی پێترۆکیمیایی لە ئێران داخراون

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

بەرپرسێکی کەرتی پێترۆکیمیایی ئێران رایگەیاند کە سەدا 60 ی کارگەکانی پێترۆکیمیایی ئەو وڵاتە لەکارکەوتوون.

موحسن سەفایی ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانی پلاستیک و پۆلیمەری ئێران رایگەیاند، ئەو کارگانەش کە بەردەوامن لە بەرهەمهێنان تەنیا بەرێژەی سەدا 10 تاوەکو سەدا 30 ی توانای خۆیان کاردەکەن.

سەفایی رایگەیاند کە گەورەترین کێشەی کارگەکانی پێترۆکیمیایی لە ئێران کەمبوونەوەی ماددەی سەرەتایی ئەو کارگانەیە کە کەرتی پێترۆکیمیای ئێرانی رووبەڕووی سستی درێژخایەن کردووەتەوە.

ناوبراو هەروەها رایگەیاند بەهۆی خراپ بەڕێوەبردنی پیشەسازی پێترۆکیمیایی ئێران، ئاسۆیەکی ناڕوون چاوەرێی ئەو کەرتە دەکات.

لەدوای سەپاندنی سزا ئابوورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هاوردە و هەناردەکردنی ئێران ئاستەنگی زۆری کەوتووەتە بەردەم و زۆربەی کارگەکانی ئێران بەهۆی ئەوەی ناتوانن ماددە سەرەتاییەکانی بەرهەمەکانیان هاوردەبکەن تووشی کێشە بوون.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك