كوردى

په‌رله‌مانى عێراق كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى چه‌ند ده‌زگایه‌ك ده‌كات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، تاوتوێی كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى په‌رله‌مانتاران و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵی و چاره‌سه‌ركردنى دۆخی به‌سه‌ریان كرد.

 

نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئیئتیلافی فه‌تح، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌: “هادى عامرى، پێشوازى له‌ محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یه‌كه‌م و چه‌ند په‌رله‌مانتارێك، كرد”.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ له‌و دیداره‌دا، عامرى له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌دا باسیان له‌ چه‌ند دۆسێیه‌ك كرد، له‌وانه‌ش: گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌نگی ده‌زگا ته‌شریعییه‌كان، په‌سندكردنى یاسا گرنگ و په‌كخراوه‌كان، كاركردن بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى.

 

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌، كه‌ باس له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى په‌رله‌مانتاران و سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ كراه‌، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى به‌سره‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك