كوردى

دادگایەكی عێراق بڕیاری شەش جار هەڵواسین تا مردنی بۆ تاوانبارێك دەركرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ یەكشەممە دادگایەكی عێراقی چەند سزایەكی توندی بەسەر تاوانبارێكدا سەپاند، كە حەفت كەسی كوشتووە و دوو كەسیشی لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق رفاندووە، سزاكانیش بریتی بوون لە شەش جار هەڵواسین تا مردن.

عەبدولستار بەیرەقدار گوتەبێژ بەناوی ئەنجوومەنی دادگای باڵای عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند دادگای تاوانەكانی زیقار چەند كەیسێكی تیرۆریستی تاوانبارێكی تاوتوێ كرد، لە ئەنجامیشدا بەشەش جار هەڵواسین تا مردن سزای دا.

بەیرەقدار ئاماژەی بەوەش داوە كە تاوانبارەكە حەفت كەسی كوشتووە و دوو كەسیشی لە ناوچەكانی حوسەینیە و ئەبوغرێبی بەغدا ڕفاندووە، كە تا ئێستە نازانێ چارەنووسی ئەو دوو كەسە چی بووە كە رفاندوونی.

سزاكانی تاوانبارەكە بەگوێرەی مادەی چوارەم بەشی یەكەمی یاسای نەهێشتنی تیرۆری ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەركراون.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك