كوردى

لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی چۆن باسی پۆستی سەرۆککۆمار کراوە ؟

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – سلێمانی 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاوەڕێی وەڵامی بەرهەم ساڵح دەکات، بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ناو حیزب و هاوپەیمانی هەڵوەشێنێتەوە. لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی بڕیاری زۆرینە ئەوە بووە، مەلا بەختیار و لەتیف رەشید کاندیدی حیزب بن بۆ سەرۆککۆماری عێراق، دوای ئەوەی دڵنیابوون بەرهەم ساڵح ناگەڕێتەوە.

دوای کۆدەنگی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە بە بەربژێرکردنی بەرھەم ساڵح بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، بەو مەرجەی کە بگەڕێتەوە بۆ پۆست و پایەکەی پێشوو، وەک رووداو زانیاری دەستکەوتووە، بەرھەم ساڵح بە داواکارییەکەی رازیبووە، بەڵام تەنیا شێوازی جێبەجێکردنی بەربژێرکردن و گەڕانەوەکە ماوە کە واژووی رێککەوتنی لەسەر بکرێت.

سامان گەرمیانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “رێککەوتنەکە قۆناخی باشی بڕیوە، ھەردوولا دەبێت بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکان دابنێن و لە کۆنگرەی داھاتوو یەکلایی بکرێتەوە، بۆیە بۆ بابەتی گەڕانەوە جارێ ماوییەتی”.

رووداو زانیوێتی، داواکاری بەرھەم ساڵح ئەوەیە کە لە کاتی کۆنگرەی چوارەمدا بگەڕێتەوە، بەڵام یەکێتی گوتوویەتی نەخێر دەبێت لەکاتی بانگەشە و پێش ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بێت.

نەرمین عوسمان، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی بە رووداوی راگەیاند: “ئەگەر یەکێتی کاندیدیش یەکلایی بکاتەوە، دەبێت لە بەغدا کۆدەنگی بۆ بکرێت، چونکە پەرلەمان کاندیدی سەرۆکوەزیران و حکومەتی نوێ رادەسپێرێت”.

ھەر چوار بەربژێرەکەی نێو یەکێتی، تاوەکو ئێستا بە فەرمی نەکشاونەتەوە و چاوەڕوانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی حیزبەکەیانن کە ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە، لە روونکردنەوەی بۆ رووداو، بەربژێری ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی دەڵێت، ناکشێمەوە و بۆ سەرۆککۆماریش لەخۆم رادەبیننم.

محەممەد سابیر، بەربژێری ئەنجوومەنی ناوەندی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار دەڵێت: “رەنگە کاندیدی دیکەش ھەبن بۆ ئەو پۆستە، بەڵام بەپێی راگەیێنراوەکەی ھێرۆخان دەبێت دانەبڕوا بێت لە یەکێتی و رێبازی مام جەلال، بۆیە من تا ئێستا کاندیدم”.

لەنێوخۆی یەکێتیدا، پرسی کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆککۆمار، بەسەر چەند راو بۆچوونێکدا دابەشبووە، بەڵام بافڵ تاڵەبانی رابەرایەتی رای زۆرینە و ماڵی تاڵەبانی دەکات بۆ بەربژێرکردنی بەرھەم ساڵح لە پۆستی سەرۆککۆماری عێراقدا.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك