كوردى

مووچەی دوو وەزارەت دابەش دەكرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران بەردەوامە و ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوو مووچەی دوو وەزارەت خەرج دەكرێت.

سەرچاوەیەکی لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی دوو وەزارەت دابەش دەكرێت، گوتی: “رۆژی یەكشەممەی داهاتوو14ی10 مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ مووچەی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان دابەش دەكرێت “.

بەپێی زانیارییەکان، چاوەڕێ دەکرێ تا ٢٧ی ١٠ی ٢٠١٨، مووچەی سەرجەم دامەزراوەکان دابەش بکرێت.

لە ڕۆژی ٧ی ١٠ی ٢٠١٨ەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و تاوەکوو ئێستا ژمارەیەک وەزارەت مووچەکانیان پێ دراوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك