كوردى

وەزارەتی خوێندنی باڵا کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان رادەگەیێنێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی، ئەنجامی وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکاران لە کۆلێژ و پەیمانگە حکومییەکان رادەگەیێنێت، کە سەبەینێ لە زانکۆ لاین دەتوانن وەریبگرنەوە و سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتنیش دەڵی، دوای هەفتەیەکی دیکە ئەنجامی وەرگرتن لە زانکۆ تایبەتەکانیش رادەگەیێندرێت.

د، خەتاب شێخانی، سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا ئەنجامەکانی وەرگرتنی قوتابیان و خوێندکارانی لە کۆلێژ و پەیمانگا حکومییەکان هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 رایگەیاند و گوتی: “بۆ ئەمساڵی خوێندن پلانی وەرگرتنمان بریتی بوو لە 39 هەزار و 57 کورسی خوێندن، بە هەر چوار سیستەمەکە، سیستەمی زانکۆلاین، سیستەمی کرێدت واتە راستەوخۆ، سیستەمی پارالێل و سیستەمی ئێواران”.

خەتاب شێخانی دەڵێ: “ژمارەی پێشکەشکاران بریتیبوو لە 54 هەزار و 42 خوێندکار، ژمارەی وەرگیراون لە ئێستادا، بریتییە لە 28 هەزارو 609 قوتابی کە لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراون، واتە رێژەی وەرگرتن زیاتر لە 53%، بەڵام رێژەکە زیاتر بەرز دەبێتەوە رەنگە نزیک ببێتەوە لە 60%، بەهۆی ئەوەی هەندێک لە کورسی بەتاڵ ماوە لە بەشەکان، دوای ئەنجامی وەرگرتن، دوای پڕکردنەوەی ئەو بەشە بەتاڵانە رێژەکە بەرز دەبێتەوە”.

بەگوتەی سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کەمترین نمرەی وەرگیراو بۆ ئەمساڵی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان بریتییەلە “60.43”، سەبارەت بە کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیش گوتی: “لە هەمان ئەو سایتەی فۆرمیان پێشکەشکردبوو، کە سایتی زانکۆلایەنە، سبەینێ لە کاژێر 10:00ی بەیانییەوە دەتوانن دەست بە وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان بکەن”.

خەتاب شێخانی دەشڵێ: “هەر قوتابی و خوێندکارێک سکاڵای هەبێت، دەتوانێت تاوەکو 20-10-2018 سکاڵا پێشکەش بکات، پێشکەشکردنی سکاڵایەکانیش لە مەڵبەندی راوێژکارییەکان و تۆماری زانکۆکان دەبێت”.

لەبارەی کاتی دەوامکردنی قوتابیان و خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان، خەتاب شێخانی گوتی: ” رۆژی 21-11-2018، یەکەم رۆژی دەوامکردنیان دەبێت”.

سەبارەت بە زانکۆ تایبەتەکانیش، سەرۆکی لیژنەی باڵای وەرگرتن لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: “هێشتا پرۆسەی وەرگرتن تەواو نەبووە، چونکە ساڵانە چاوەڕێ دەکرێت ئەنجامی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان رابگەیێندرێت ئینجا وەرگرتن لە زانکۆ تایبەتەکان رادەگەیێندرێت، هەمیشەش راگەیاندنی وەرگرتن لە زانکۆ تایبەتەکان دەکەوێتە دوای هەفتەیەک لە راگەیاندنی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان، لەوێش پلانی وەرگرتن بە نزیکەیی 25 هەزار کورسی خوێندن دەبێت”.

بۆ وەرگرتنەوەی ناوەکەت کلیک لێرە بکە

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك