كوردى

یەکێتی لە بەغدا گفتوگۆیەکی ڕانەگەیەندراوی لەگەڵ چاوشئۆغڵوو ئەنجام داوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

شاندێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدای پایتەختی عێراق، لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵوو، وەزیری دەرەوەی تورکیا گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتیی وەدەرنانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە قەندیل کردووە.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە (باسنیوز) لە چەند سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستی کەوتووە، هاوکات لەگەڵ گەیشتنی چاوشئۆغڵوو بە کۆشکی کۆماری لە بەغدای پایتەختی عێراق، ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی ١٠ی ٢٠١٨، شاندێکی باڵای یەکێتی کە پاڤڵ تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یەکێتیش لە نێویاندا بووە، گەیشتوونەتە کۆشکی کۆماری و لە پەراوێزی دیدارەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیا، بۆ ماوەیەک لەگەڵ شاندی یەکێتیش گفتوگۆیەکی ڕانەگەیەندراوی ئەنجام داوە.

 

سەرچاوەکان ئاشکرایان کرد کە لە گفتوگۆ ڕانەگەیەندراوەکەی نێوان یەکێتی و وەزیری دەرەوەی تورکیادا، سەرجەم تەوەرەکان لەبارەی چۆنیەتیی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر پەکەکە و وەدەرنانی ئەو هێزەی باکووری کوردستانە لە زنجیرە چیاکانی قەندیل، لە بەرامبەریشدا ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی یەکێتی و تورکیا و کردنەوەی نوێنەرایەتییەکان و کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی تورکیا.

 

پێشتر (باسنیوز) ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە یەکێک لە بەرنامەکانی سەردانەکەی چاوشئۆغڵوو بۆ بەغدا، گفتوگۆکردنە لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە تایبەتیش کە تورکیا دەیەوێت لە ڕێگەی بەغداوە لەگەڵ یەکێتی ڕێک بکەوێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك