كوردى

سەفین دزه‌یى:هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانیانى رووداوەکەی ئیجه‌

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ توركیا له‌ په‌یوه‌ندیدایه و هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانیانى رووداوەکەی ئیجه‌.
 

بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە چەند رۆژی رابردوو لەڕێگەی کۆچ بۆ ئەوروپا لە دەریای ئیجەدا خنکان رایگەیاند، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له‌ ساتى یه‌كه‌مى رووداوه‌كه‌وه‌ به‌وردى به‌دواداچوونى بۆ كردووه. هه‌روه‌ها وێڕاى پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى، نیگه‌رانى، هاوسۆزى و هاوخه‌میى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى بە خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانیان راگەیاند.

سەفین دزەیی لەبارەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانیان رایگەیاند: “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان له‌ توركیا له‌ په‌یوه‌ندیدایه‌ و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات و هاوكار ده‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمى قوربانیان بۆ هه‌رێمى كوردستان”.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەلەمێک کە 34 کۆچبەری لە تورکیاوە بۆ یۆنان دەگواستەوە لە کەناراوەکانی ئیزمیر لە دەریای ئیجە نقومبوو کە 19 کەس لەو سەرنشینانە کوردی باشووری کوردستان بوون لە پارێزگای دهۆک.

 ناوی 14 لەو کۆچبەرانەی خنکاون:

1. عیسا عەبدولڕەحمان ئەحمەد
2. عەبدوڵڵا عیسا عەبدولڕەحمان 
3. هەنار عیسا عەبدولڕەحمان 
4. یوسف عیسا عەبدولڕەحمان 
5. یونس عیسا عەبدولڕەحمان 
6. مەریەم عیسا عەبدولڕەحمان 
7. مەوحد مهابات ئیسماعیل
8. شۆڕش عەبدولوەهاب ئیسماعیل
9. هەنار هاشم حەمید
10. هێرش شۆڕش عەبدولوەهاب 
11. سولنا شۆڕش عەبدولوەهاب 
12. یوسف شۆڕش عەبدولوەهاب 
13. هاروون شۆڕش عەبدولوەهاب 
14. دڵگەش شۆڕش عەبدولوەهاب 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك