كوردى

كچه‌ ئێزیدییه‌كی 16 ساڵ؛ چوار رۆژه‌ له‌ كه‌مپی ئاواره‌ییدا بێسه‌روشوێنه‌

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

October 13, 2018 at 12:51 pm

نه‌جلا جه‌لال، ئه‌و كچه‌ ئێزیدییه‌ی چوار رۆژه‌ بێسه‌روشوێنه‌

عه‌مار عه‌زیز – نه‌ینه‌وا

كچه‌ ئێزدییه‌ك چوار رۆژه‌ له‌ كه‌مپی ئیسیان له‌ شێخان بێسه‌روشوێن بوه‌ و تائێستاش چاره‌نوسی نادیاره‌.

نه‌جلا جه‌لال ده‌خلیل له‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ باوكی له‌ قه‌زای شه‌نگاله‌وه‌ ده‌چێته‌ كه‌مپی ئاواره‌كانی ئیسیان له‌ شێخان، دوای دوو رۆژ و له‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ چاره‌نوسی دیار نییه‌.

فه‌یسه‌ڵ ده‌خیل، مامی نه‌جلا به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “نه‌جلا له‌گه‌ڵ باوكی هاته‌ شێخان بۆ ته‌واوكرنی مامه‌ڵه‌ی خوێندن، تا دره‌نگانێكی شه‌وی 9ی مانگ هه‌مومان پێكه‌وه‌ له ‌كه‌مپ دانیشتبوین و دواتر خه‌وتین، به‌یانی هه‌ستاین نه‌جلا نه‌مابوو”.

باوكی نه‌جلا پێشمه‌رگه‌یه‌ و پێنج كوڕ و ئه‌و كچه‌ی هه‌یه‌، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی قه‌زای شێخان، هه‌ولێر و دهۆكی له‌و روداوه‌ ئاگاداركردۆته‌وه‌.

“نه‌جلا هیچ نه‌خوشییه‌كی نه‌بوو، هه‌روه‌ها ئێمه‌ هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كه‌مپ نییه، ئه‌وه‌ روداوه‌ ئێمه‌ی توشی شۆككردوه‌”، فه‌یسه‌ڵ وایوت.

نه‌جلا هیچ نه‌خوشییه‌كی نه‌بوو، ئێمه‌ هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كه‌مپ نییه

‌هه‌روه‌ها وتی كه‌ ئه‌و شه‌وه‌ی پێكه‌وه‌بون، هه‌ندێك ته‌له‌فون بۆ نه‌جلا هاتوه‌ و قسه‌ی كردوه‌، بۆیه‌ گومان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌سێك رۆیشتبێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای دهۆك، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “چوار رۆژه‌ ئه‌و كچه‌ بێسه‌رشوێن بووه،‌ پۆلیسی پارێزگای دهۆك و ئاسایش ده‌ستیان به‌ لێكوڵێنه‌وه كردوه‌، به‌ڵام هێشتا چاره‌نوسی نادیاره‌”.

دیار بیبو، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی ئیسیان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ئاواره‌ ئێزیدییه‌كان به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری ئه‌و كچه و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیداین بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌جلا”.

وێنه‌ی نه‌جلا، دراوه‌ته‌ بازگه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك و ناوچه‌كانی جێناكۆك له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا.

نه‌جلا جه‌لال، ئه‌و كچه‌ ئێزیدییه‌ی چوار رۆژه‌ بێسه‌روشوێنه‌

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك