كوردى

ئه‌مڕۆ هۆڵه‌ندا خۆی به‌ ئه‌ڵمانیا تاقیده‌كاته‌وه‌

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕی سێیه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م  و له‌ ئاستی یه‌كه‌می تیپه‌كاندا، هۆڵه‌ندا له‌ یاریگه‌ی یۆهان كرۆیف میوانداریی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.

هۆڵه‌ندا


هۆڵه‌ندا یه‌ك یاری كردووه‌ و به‌ فه‌ره‌نسا دۆڕاوه‌ و ئه‌ڵمانیاش یه‌ك یاری كردووه‌ و له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا یه‌كسانبووه‌.

رۆناڵد كۆیمان راهێنه‌ری هۆڵه‌ندا له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گوتی: “یاریمان به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا هه‌لێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین ئێمه‌ رابوونمان كردووه‌ و هه‌ڵساوینه‌ته‌وه‌”.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هۆڵه‌ندا به‌ هۆی پێكانه‌وه‌ له‌ توانای چه‌ند یاریزانێكی بێبه‌شه‌.

له‌ به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ ته‌واوی پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌ رووی له‌ ئه‌مستردام كردووه‌ و تیپه‌كه‌ ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن له‌ خوله‌كه‌دا به‌ده‌ستبهێنێت، پێش ئه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 16ی ئۆكتۆبه‌ر، میوانداریی فه‌ره‌نسا بكات.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

سلۆڤاكیا – كۆماری چیك  16:00
 نه‌رویج – سلۆڤینیا 19:00
جۆرجیا- ئه‌ندۆرا 19:00
لاتڤیا – كازاخستان  19:00
ئه‌رمینیا- گیبرالتار 19:00
مه‌كدۆنیا – لیختنشتاین  21:45
ئێرله‌ندا – دانیمارك 21:45
 بولگاریا – قوبرس 21:45
هۆڵه‌ندا – ئه‌ڵمانیا 21:45.

هاوكات هه‌ر له‌ گه‌ڕی سێیه‌می خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا، شه‌وی رابردوو چه‌ند یارییه‌ك ئه‌نجامدران، كه‌ ئه‌نجامه‌كانیان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:

به‌لجیكا 2-1 سویسرا
كرواتیا 0-0 ئینگلته‌را
ئیستۆنیا 0-1 فینله‌ندا
 یۆنان 1-0 هه‌نگاریا
بیلارووسیا 1-0 لۆكسمبۆرگ
 مۆلدۆڤا 2-0 سان مارینۆ
نه‌مسا 1-0 ئێرله‌ندای باكوور.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك