كوردى

کەشناسی: هەورەبروسکە لە چەند ناوچەیەکی کوردستان روو دەدات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

دەستەی کەشوهەوا و چاودێریی بوومەلەرزەی عێراقی، پێشبینییەکانی بۆ رەوشی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان بۆ چوار رۆژی داهاتوو، بڵاو دەکاتەوە.

 

بەپێی پێشبینییەکانی دەستەکە، رۆژی شەممە 13/10/2018 ئاسمان نیمچە هەوری دەبێت و نمەبارانیش دەبارێت، لە هەندێ ناوچەش هەورەبروسکە روودەدات.

 

رۆژی یەکشەممە 14/10/2018 ئاسمان هەوریی تەواو دەبێت و نمەباران و هەورەبروسکەش پێشبینی کراوە و رۆژی دووشەممەش ئاسمان هەوریی دەبێت و بارانیش دەبارێت.

 

هەروەک دەستەکە پێشبینی کردووە، رۆژی سێشەممە 16/10/2018 ئاسمان لەنێوان نیمچە هەوری بۆ هەوریی تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانیش نمەباران دەبارێت و ئەگەری روودانی هەورەبروسکەش هەیە.

 

رۆژی چوارشەممە 17/10/2018 ئاسمان هەوریی تەواو دەبێت و ئەگەری باران بارین و هەورەبروسکەش هەیە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك