كوردى

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق خۆی بۆ یاریی سعودیه‌ ئاماده‌ ده‌كات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رۆژی دووشه‌ممه‌ عێراق و سعودیه‌ له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی دۆستانه‌ی سوپه‌ر كلاسیكۆ به‌یه‌كده‌گه‌ن.

عێراق یاریی یه‌كه‌می به‌ چوار گۆڵی بێ وه‌لام به‌ ئه‌رجه‌نتین دۆڕاند و سعودیه‌ش دوێنێ به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌ به‌رازیل دۆڕا.

دوایاریی عیراق و سعودیه‌، یارییه‌كی دۆستانه‌ بوو له‌ به‌سره‌ كرا و عێراق به‌ چوار گۆڵ یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

ئه‌حمه‌د ئیبراهیم یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ میدیاكان قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و یارییانه‌ بۆ تیپه‌كه‌ی زۆر پێویستن، به‌ تایبه‌تی كه‌ ئه‌وان خۆیان بۆ جامی ئاسیا ئاماده‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌حمه‌د ئیبراهیم یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر و ئێستای یانه‌ی عه‌ره‌بیی قه‌ته‌ڕی گوتی: “ئێمه‌ پێویستمان به‌ یاریی ئاماده‌كارییه‌، پێویستمان به‌ یارییه‌ له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر به‌رز، چونكه‌ زۆربه‌ی یاریزانه‌كانی ئێمه‌ گه‌نجن و ماوه‌یه‌كی كه‌مه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردووه‌ ، بۆیه‌ یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌ بۆ ئێمه‌ وه‌كو قۆناخێكی ئاماده‌كارییه‌ بۆ جامی وڵاتانی ئاسیا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك