كوردى

شاسوار عەبدولواحید هەوڵی دوورخستنەوەی لایەنەکان لە پارتی دەدات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

سەرۆکی (نەوەی نوێ)، بە دوورخستنەوەی لایەنەکان لە پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆکردنەوەی لە یەک بەرەدا، هەوڵ دەدات ئامانجێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بەدی بهێندرێت.

 

شاسوار عەبدولواحید لە بانگەوازێکدا، داوای لە هەریەک لە عومەری سەید عەلی، ڕێکخەری گشتیی گۆڕان، عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان و سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کردووە، لە یەک بەرەدا کۆببنەوە و پێکەوە گرووپێکی ئۆپۆزسیۆنی بەرفراوان درووست بکەن.

 

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، ئەو بانگەوازەی شاسوار عەبدولواحید بەو ئامانجەیە کە هیچ یەکێک لەو لایەنانە، بە تایبەتیش بزووتنەوەی گۆڕان، نەتوانن بە تەنیا بڕیار لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە بدەن. بەم شێوەیەش پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان یان هیچ لایەنێکی دیکە حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان پێک ناهێنێت و بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەگەڕێتەوە.

 

پێشتریش عەلی حەمەساڵح و چەندان بەرپرسی دیکەی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە شاسوار عەبدولواحید پەیوەندییەکی تایبەتی لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەیە و سەرجەم هەنگاوەکانیشی لە بەرژەوەندیی یەکێتی دان.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك