كوردى

عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك: پاکتاوكردنی رەخنەگرەكان لەناو گۆڕان دەستپێدەكات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

هەڵسوڕاوێكی گۆڕان رایگەیاند، لەجیاتی بەخۆداچوونەوە ‌و چارەسەركردنی هۆكارەكانی كەمكردنی دەنگەكانی گۆڕان، خەریكە پاکتاوكردنی رەخنەگرەكان لەناو گۆڕان دەستپێدەكات. چەند هەڵسوڕاوێکی دیاری بزووتنەوەکەش نامەیەکی ناڕەزایی بۆ جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەنێرن و چاوەڕێی وەڵامی جڤاتن

عەبدوڵڵا كوێخا موبارەك، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان و هەڵسوڕاوی دیاری بزووتنەوەکە کە لەماوەی رابردوو بەهۆی كێشە ناوخۆییەكانی ئەو بزووتنەوەیە دەستی لە پۆستی ئەندامی جڤاتی نیشتمانی هەڵگرت، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند: “لە دوای كەمكردنەوەی دەنگەكانی گۆڕان لە دوایین هەڵبژاردندا، چاوەڕێ بووین گۆڕان كۆنفرانس ببەستێ‌ یان بەخۆداچوونەوە بكات، بەڵام بەداخەوە لەجیاتی ئەو كارە بكرێت، خەریكە هەڵمەتێك دەستپێدەكات بۆ پاکتاوكردنی دەنگە ناڕازییەكانی ناو گۆڕان”.

ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، ئەوان بەردەوام دەبن لە رەخنەكانیان ‌و گوتیشی “لەسەر شەقامیش بین رەخنەكانی خۆمان هەر دەگرین ‌و كۆڵنادەین”.

لەلایەکی دیکەوە و بۆ پاڵپشتی لە عەبدوڵڵا مەلا نووری چەند هەڵسوڕاو ‌و بەرپرسێكی گۆڕان، نامەیەکینا بۆ جڤاتی نیشتمانی ناردووە، بەوەی کە رێكخەری گشتیی گۆڕان، عومەری سەید عەلی، سزای عەبدوڵڵای مەلا نووری داوە ‌و بڕیاری ئەوەی داوە كە نابێت ئیدی عەبدوڵڵای مەلا نووری لە ژووری سكرتاریەتی جڤات دەوام بكات. 

بەپێی قسەی ئەو بەرپرسانەی گۆڕان بێت، ئەو هەڵوێستەی رێكخەری گشتییەكەیان پەیوەندی بە چاوپێكەوتنێكی عەبدوڵڵای مەلا نوورییەوە هەیە، كە لەو چاوپێكەوتنەدا باسی لە كێشە ناوخۆییەكانی گۆڕان كردووە و داوای چارەسەركردنی كردووە. ئەو نامەیەش ناوی هەریەك لە د. ئەمین بكر، د.شێركۆ حەمەئەمین، د. ئومێد حەمەعەلی، كاوە محەممەد، د. چیا عەباس، د.غالب محەممەد، رەوەز هەڵكەوت ‌و د. ئیسماعیل نامیقی بەسەرەوەیە.

ئیسماعیل نامیق، رێکخەری ژووری یاسایی و ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان کە واژۆی لەسەر ئەو نامەیە کردووە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “نامەکە هی ئێمەیە و چاوەڕێی وەڵامی جڤاتی نیشتمانی دەکەین بۆ ئەو پرسانەی باسمان کردوون”.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك