كوردى

له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌كارى بۆ ڕوبه‌ڕبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییە وه‌رزییەکان ده‌كرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕایده‌یگه‌یه‌نێت كه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕانى كه‌شوهه‌وا، ئه‌گه‌رى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشییە وه‌رزىیەکان هه‌یه‌، بۆیه‌ ئاماده‌كارى پێویستیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ده‌ست پێ كردو‌وه‌.

 

خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: ”ساڵانه‌ له‌كاتى هاتنى وه‌زرى پایز تا كۆتایى هاتنى وه‌زرى به‌هار، هه‌ندێ نه‌خۆشى له‌ناكاو تووشى مرۆڤ ده‌بێت، وه‌ك ژانی ماسولكه‌كان، سه‌رئێشه‌، كۆكه‌، پژمین و ژانی گه‌روو  تووشى مرۆڤ ده‌بێت“.

 

گوته‌بێژەکەى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی، ئەوەشی خستە روو، كه‌ كه‌سى توشبوو به‌و نه‌خۆشیانه‌ كه‌ چه‌ند ڕۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت، تا دای ده‌گرێت كه‌ پله‌كه‌ى مامناوه‌ند یان قورسه‌ و زۆرجار له‌رزینیشى له‌گه‌ڵ ده‌بێت.

 

ئاشکراشی کرد، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ نه‌خۆشییه‌ وه‌رزیه‌كه‌ جێى مه‌ترسییه‌كى زۆر نییه‌، به‌ڵام وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ، نه‌خۆشخانه ‌و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كانیان ڕاسپاردوون كه‌ ڕێوشوێنی تایبه‌ت له‌دژی ئه‌و جۆره‌ په‌تایانه‌ بگرنه‌به‌ر، هاوکات‌ خۆشیان به‌وردی چاودێری حاڵه‌ته‌كان ده‌كه‌ن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك