كوردى

حکومەت بڕیاری لابردنی 164 پاڵاوگەی نایاسایی دەرکرد

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

بە فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرجەم پاڵاوگە نایاساییەكان لادەبرێن ‌و ئەوانەشی مۆڵەتیان هەیە پێداچوونەوەیان بۆ دەكرێت.

د. سامی جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی لیژنەی لابردنی پاڵاوگە نایاساییەكان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، ئەو لیژنەیە دەستی بە كارەكانی كردووە، 164 پاڵاوگەی نایاسایی هەن، ئەوانە نەك هەر دادەخرێن بەڵكو بەتەواوی لادەبرێن، ئەوەش لەپێناوی ئەوەی جارێكی دیكە كارنەكەنەوە.

سەرۆكی لیژنەی لابردنی پاڵاوتگە نایاساییەكان ئەوەشی خستەڕوو، هەندێ‌ پاڵاوگەی دیكە هەن کە مۆڵەتیان هەیە، بەڵام كەموكوڕیان زۆرە ‌و دەبێت چاكیبكەن. گوتیشی “28 پاڵاوگە كەموكوڕییان هەیە، مۆڵەتی 60 رۆژیان پێدەدرێت بۆ نەهێشتنی كەموكوڕییەكانیان، ئەگەر لە ماوەیەدا چاكیان نەكرد ئەوانیش لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەكرێت”.

لە ساڵی 2014ـەوە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان چەندین جار بەڵێنی لابردنی پاڵاوگە نایاساییەكانی داوە، بەڵام هێشتا هەر ماون. 

ئەو  پاڵاوگانەی دادەخێن بێمۆڵەت و نایاسایین، جگە لە زیان بۆ ژینگە، پاشماوەکانیان زیانی زۆری بە ئاوی سەرزەوی و ژێرزەو گەیاندووە، لە وەرزی هاوینیشدا بۆنی ناخۆش بڵاودەکەنەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك