میسى ئه‌گه‌ر بیكه‌یته دڵی به‌رگری، له‌وێش ده‌بێته باشترین به‌رگریكار له جیهاندا. ئه‌گه‌ر بیه‌وێ تۆپ بپچڕێنێت، لێت ده‌دزێت. ئه‌گه‌ر پێویست بكات یاریت پێ بكات ده‌یكات. ئه‌گه‌ر بیه‌وێ پاس بدات باشترین پاست له جیهان بۆ دروست ده‌كات.
ئه‌مه گوته‌ى مایسترۆى تۆپى پێ چاڤى هێرناندزى ناوه‌ڕاستكارى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه و هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیایه. چاڤی زیاتر ده‌دوێت و ڕای گه‌یاندووه: لیۆ یاریزانێكه هه‌رگیز به‌راورد ناكرێت به‌كه‌س، ئه‌و وه‌ك مارادۆنایه له سه‌رده‌می خۆی. ئه‌و باشترین یاریزانه له مێژوودا. میسی چاكترینه له ئینیێستا و چاڤی و بۆسكێس. له‌به‌رچی؟ چونكه هه‌موو یارییه‌ك كۆنترۆڵ ده‌كات، ئه‌وه‌ی پێشتر ده‌گوترا میسی ده‌توانێ ڕۆڵی چاڤی ببینێت ڕاسته، به‌ڵام چاڤی ناتوانێ درێسی ئه‌و بپۆشێت، هه‌روه‌ها شایسته‌ی ئه‌وه‌یه هه‌موو ساڵێك خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بباته‌وه، بۆیه كێجه‌كه پێویست ناكات نازناوی مۆندیال بباته‌وه تا ببێته باشترین یاریزان له جیهاندا، چونكه ئه‌و به‌كرده‌وه باشترینه. پاش ئه‌م قسانه‌ى چاڤى ڕۆژنامه‌ى (فۆڕ فۆڕ توو) دیدارێكى گرنگى له‌گه‌ڵ ئه‌رجه‌نتینییه‌كه ساز دا و ئه‌ویش په‌رده‌ى له‌سه‌ر چه‌ند دیوێكى شاراوه‌ى ژیانى لادا به‌مجۆره.
لیۆنێل ده‌ڵێت: ژیانم دوای له‌دایكبوونی تیاگۆى كوڕم زۆر گۆڕاوه، ئه‌و ئێسته گرنگترین شته له ژیانمدا، هه‌موو بیركردنه‌وه‌م له‌سه‌ر خۆی و دواڕۆژیهتى.
• ئه‌و هیچ له باره‌ی تۆ ده‌زانێت؟.
میسی: نه‌خێر هێشتا ئه‌و هێشتا بچووكه، ته‌نیا ده‌ستی كردووه به قسه‌كردن له‌گه‌ڵماندا، به‌ڵام ئه‌نتۆنیلا ده‌ڵێت كاتێك له ته‌له‌ڤزیۆن ده‌تبینێت، دهتناسێتهوهو به باوك بانگت ده‌كات.
به‌ر له یارییه‌كان چى شتێك زۆر یارمه‌تیت ده‌دات بۆ ئارامبوونه‌وه و وردبوونه‌وه؟.
میسی: له‌ناو ئۆتۆمبێَلدا گوێ له موزیك ده‌گرم و هه‌ندێكیش له‌گه‌ڵ خۆمدا بیرده‌كه‌مه‌وه.
– خه‌ڵك له‌ناو ئۆتۆمبێلدا ده‌تناسنه‌وه؟.
میسی: بێگومان به‌ڵێ به‌زۆری ئۆتۆمبێله‌كه‌م ده‌ناسن، هه‌ندێك جاریش كاتێك له ترافیكى سوور ده‌وه‌ستم هه‌ندێك به پێشمدا ده‌ڕۆن و به‌سه‌رسوڕمانه‌وه ئاوڕ ده‌ده‌نه‌وه ده‌ڵێن (ئۆۆۆۆۆ) ئه‌وه میسییه.
– به‌ر له مه‌شق و ڕاهێنانه‌كان چى ده‌كه‌ى؟.
میسی: چا زۆر ده‌خۆمه‌وه، هه‌ندێك هاتوچۆ ده‌كه‌م و كه‌مێكیش له‌ژووری جلگۆڕین داده‌نیشم و قسه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم ده‌كه‌م.
– باشه دوای یارییه‌كان چی ده‌كه‌ی؟.
میسی: ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ماڵه‌وه بۆ لاى خێزانه‌كه‌م، پاشان هه‌ندێك یاری پله‌یسته‌یشن ده‌كه‌م و زووش ده‌خه‌وم.
– ئه‌ى یاریی كلاسیكۆ بۆ تۆ چ مانایه‌كی هه‌یه؟.
میسی: له ڕاستیدا گرنگترین یارییه له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كانى جیهانى، بێجگه له‌وه كلاسیكۆی به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتینیش گه‌وره‌ترین و گرنگترین یارییه له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژارده‌كان، هه‌روه‌ها خۆشحاڵم كه زۆر گۆڵ له‌و یارییانه‌دا ده‌كه‌م.
– به‌هۆی ناوبانگت خه‌ڵكی كێشه‌یان بۆ درووست نهكردووى؟.
لیۆ: سه‌یرم به‌و پرسیاره دێت، چونكه من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له خه‌ڵكی بێزار نابم، به پێچه‌وانه‌وه زۆر دڵخۆش ده‌بم كه داواده‌كه‌ن وێنه‌یان له‌گه‌ڵدا بگرم و ئه‌وكاته هه‌ست به ئارامى ده‌كه‌م.
– ڕاسته یه‌كه‌م گرێبه‌ستت له‌سه‌ر پارچه كلێنسێك نووسراوهبوو؟.
میسی: زۆر گوێبیستی ئه‌و چیرۆكه ده‌بم، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌رگیز ئه‌و پارچه كلێنسهم نه‌بینیوه، بۆیه ناتوانم پێت بڵێم ئه‌و چیرۆكه وایه یان نا، به‌ڵام به هه‌رحاڵ بووه‌ته به‌سه‌رهاتێكى جوانى سه‌ره‌تاى یاریكردنى من.
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews