كوردى

په‌رله‌مانتارێك داهات و ژماره‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراق ئاشكرا ده‌كات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، داهاتى 9 مانگى عێراق له‌نه‌وت و سه‌رچاوه‌كانى دیكه‌ ئاشكراى ده‌كات، كه‌ گۆى گشتى داهاته‌كه‌ بریتی بووه‌ له‌ (67,669) تریلیۆن دینار.

ماجده‌ تمێمی، ئه‌ندامى فراكسیۆنى سائیروون، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ داهاتى نه‌وت له‌ماوه‌ى نۆ مانگى ڕابردودا، گه‌یشتووه‌ته‌ (60,436) تریلیۆن دینار، هاوكات، داهاته‌كانى دیكه‌ش گه‌یشتووه‌ته‌ (7,233) تریلیۆن دینار، كه‌ گۆى گشتى داهاته‌كه‌ بریتی بووه‌ له‌ (67,669) تریلیۆن دینار.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ كۆى هه‌ردوو بودجه‌ى وه‌به‌رهێنان و بودجه‌ى جاری (54,332) تریلۆن دینار بووه‌، هه‌روه‌ها ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ مووچه‌ى مانگانه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ (3,899) تریلیۆن دینار، بۆ سه‌رجه‌م هێزی كار له‌ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به‌ به‌غدا بۆ ساڵى 2018، كه‌ بریتین له‌ دوو ملیۆن و (885) هه‌زار و (736) فه‌رمانبه‌ر.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئاشكرای كرد، له‌ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019دا عێراقدا، پشکی پێشمەرگە لە بودجەی وەزارەتی بەرگری 444 ملیار دینارە.

ئه‌حمه‌دى حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له‌ ئه‌كاونتى تایبه‌تى خۆی لە فەیسبوک نوسیویەتی :”لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019دا پشکی پێشمەرگە لە بودجەی وەزارەتی بەرگری عێراق بەبڕی 37 ملیار دینار مانگانه‌ دادەنرێت کە له‌و ساڵه‌دا بە کۆی گشتی دەکاتە 444 ملیار دینار”.

ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌، كه‌ لە بەرامبەردا تەنها دەزگای دژە تیرۆری عێراق کە 12 هەزار چەکدارە بڕی 738 ملیار و 91 ملیۆن و 187 هەزار دیناری بۆ تەرخاندەکرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك