كوردى

هاوپه‌یمانى فه‌تح بۆ (باسنیوز): ناكۆكی له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان دروست بووه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

هاوپه‌یمانى فه‌تح، ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 13/ 10/ 2018 ئاشكراى كرد، له‌ناو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا، ناكۆكی له‌سه‌ر دابه‌شكردنى لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان، دروست بووه‌.

حوسێن یه‌سارى، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى فه‌تح له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: “به‌هۆى به‌شێك له‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانى په‌رله‌مان، ناكۆكی له‌نێوان فراكسیۆنه‌كاندا، دروست بووه‌”.

ڕوونی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌و ناكۆكییانه‌، كاریگه‌رى له‌سه‌ر دابه‌شكردنى لیژنه‌كان ده‌بێت، گوتیشی: “چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕۆژى دووشه‌ممه‌ دابه‌شكردنى لیژنه‌كان كۆتایی پێبێت و، ڕۆڵى خۆمان له‌چاودێریكردن ببینین”.

 

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ ئه‌و ناكۆكییانه‌، ڕه‌نگه‌ كێشه‌ له‌به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنى لیژنه‌كان دروست بكات، گوتیشی: “به‌شێك پشتیوانى له‌ گۆڕینی ناو و ژماره‌ى لیژنه‌كان ده‌كه‌ن، به‌شێكیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر لیژنه‌كان بۆ ڕۆژى دووشه‌ممه‌، دواخرا، به‌ڵكوو لایه‌نه‌كان بگه‌ن به‌ڕێككه‌وتن و كۆتایی به‌ناكۆكییه‌كان بهێنن”.

له‌دانیشتنى ئه‌مڕۆدا، محه‌مه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق، دانیشتنه‌كه‌ى بۆ ڕۆژى دووشه‌ممه‌ دواخست، كه‌ بڕیاره‌ ده‌نگ له‌سه‌ر لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كان، بدرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك