كوردى

داواى ئاشكراكردن و دادگاییكردنى بکەرانی ته‌قه‌ى خۆشى ده‌كرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ده‌سته‌ی  مافی مرۆڤى هه‌رێمى كوردستان، ڕایده‌گه‌نێت كه‌ ده‌بێت ئه‌و كوشتنانه‌ى له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو به‌هۆى ته‌قه‌ى به‌ناوخۆشى كه‌وته‌وه‌ هه‌ڵوەسته‌ى له‌سه‌ر بكرێت و بكوژان بدۆزرێنه‌وه‌.

 

محه‌مه‌د گۆمه‌شینى، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: ”به‌هۆى ئه‌و ته‌قانه‌ى له‌ چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو به‌ناوى ته‌قه‌ى خۆشى كران و چه‌ند هاووڵاتییه‌ك گیانیان له‌ده‌ست دا، پێویسته‌ هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌سه‌ر بكرێت و تۆمه‌تباران بدۆزرێنه‌وه ‌و بدرێنه‌ دادگا“.

 

گوتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤ، ئەوەشی خستە روو، کە ئه‌و ئه‌ركه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر شانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، پێویسته‌ بهم ‌كاره‌یان دڵنیایى بده‌نه‌ هاووڵاتییان و له‌ ئه‌گه‌رى دووباره ‌نه‌بوونه‌وه‌یان گره‌نتى بده‌نه‌ هه‌موو لایه‌ك.

 

ڕونیشی كرده‌وه،‌ كه‌ پێویسته‌ حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان به‌ یاسا دیارده‌ى چه‌كدارى و ته‌قه‌ى خۆشى له‌ هه‌موو بۆنه‌یه‌كدا قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى هیچى دیكه‌ ڕووداوى ناخۆش به‌دواى خۆیدا نه‌هێنیت.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك