كوردى

ترەمپ سوپاسی ئەردۆغان دەکات: پەیوەندییەکانمان بەهێزتر دەبن

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

دۆناڵد ترەمپ سوپاسی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات و دەڵێت، ئازادکردنی قەشە برۆنسن دەبێتە بۆی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی واشنتن و ئەنقەرە.

لە توویتێکدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “قەشە ئەندرۆ برۆنسن، کە لەلایەن تورکیاوە ئازادکرد، ئەمڕۆ لە کۆشکی سپی لەگەڵ من دەبێت. دەمەوێ سوپاسی سەرۆک ئەردۆغان بکەم بۆ هاوکارییەکانی”.

بەگوتەی ترەمپ “هیچ رێککەوتنێکیان لەگەڵ تورکیا نەکردووە بۆ ئازادکردن و گەڕانەوەی قەشە برۆنسن. من بۆ کەسی بارمتە رێککەوتن ناکەم”.

دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت “بەناوی ئەمریکاوە پێزانینێکی زۆرمان بۆ تورکیا هەیە کە ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی باشکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و تورکیا”.

 

Pastor Andrew Brunson, released by Turkey, will be with me in the Oval Office at 2:30 P.M. (this afternoon). It will be wonderful to see and meet him. He is a great Christian who has been through such a tough experience. I would like to thank President @RT_Erdogan for his help!

نوێدەکرێتەوە..

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك