كوردى

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بڵاو کردەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، لە راگەیاندراوێکدا كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) بۆ سیستمه‌كانی (زانكۆلاین، ڕاسته‌وخۆ به‌كریدیتو، پارالێل و ئیواران) بڵاو کردەوە‌.

 

ئەمڕۆ شەممە 13102018، وەزرەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (باسنیوز)، تێدا هاتووە، کە كۆمه‌ڵێك ده‌رچووی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی، كه‌ ژماره‌یان (860) ده‌رچوه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی‌ 50 شوێنیان له‌ فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له‌ سیستەمه‌كانی وه‌رگرتن پڕ كردووەته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ڕه‌وانه‌ نه‌كردووه‌ (Submit)، بۆیه‌ ناویان له‌ هیچ شوێنێك نه‌هاتۆته‌وه، ‌بۆیه‌ هه‌ر قوتابییەك ناوی له‌م لیسته‌دا هه‌یه‌، ئاره‌زووی وه‌رگرتن له‌ زانكۆكان ده‌كه‌ن ده‌توانن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ڕێكه‌وتی (14/10) سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلای بكه‌نه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی نمره‌كانیان ناویان له‌و شوێنانه‌ بێته‌وه‌، كه‌ ئاره‌زووی ده‌كه‌ن، قوتابییەکیش سه‌ردانی وه‌زاره‌ت نه‌كات و جه‌خت له‌ داخوازییه‌كه‌ی نه‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن مافی وه‌رگرتنی نامێنێ.

 

وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە بۆ ئه‌و ئەو قوتابیانەی، کە بەهۆى هاوتانه‌بوونی هەڵبژاردنەکانیان له‌گه‌ڵ نمره‌كانیان له‌ هیچ شوێنێك وەرنەگیراون، ئەوا دوای ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕاوێژكاری زانكۆكان سكاڵاكانیان تۆمار ده‌كه‌ن، ئینجا به‌پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌رگرتن كه‌ له‌ ڕێبه‌ریی وه‌رگرتن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، لەلایەن ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بەپێیى نمرە و شایستەى بەشەکانیان بەسەر بەشە جیاکاندا دابەش ده‌كرێن.

 

ئەوەش روون کراوەتەوە، کە كه‌مترین كۆنمره‌كانی وه‌رگرتن به‌پێیی سیستمه‌كانی وه‌رگرتن:

 

·بۆ بینینی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن به‌سیستمه‌كانی (زانكۆلاین و كریدیت) كلێك (لێره‌) بكه‌.

·بۆ بینینی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ سیستمی (خوێندنی ئێواران) كلیك (لێره‌) بكه‌.

·بۆ بینینی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن به‌سیستمی (پارالێل)، كلیك (لێره‌) بكه‌.

·بۆ بینینی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگرتن به‌ سیستمی (ڕاسته‌وخۆیی زانكۆیی) له‌ كۆلێژه‌كانی (وه‌رزش، هونه‌ر، زانسته‌ ئیسلامیه‌كان) كلیك (لێره‌) بكه‌.

·بۆ بینینی كه‌مترین كۆنمره‌ی وه‌رگیراو به‌سیستمه‌كانی (زانكۆلاین و پارالێل) له‌ به‌شه‌كانی په‌رستاری  كلیك (لێره‌) بكه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك