به ئاماده‌بوونى به‌رپرسانى ئێستای كه‌ركووك و حكوومه‌تى عێراق، له چه‌ند رۆژی رابردوودا، دوو خاڵی گومرگییان له ڕێگای نێوان كه‌ركووك- هه‌ولێر و كه‌ركووك- سلێمانى كرده‌وه، كاردانه‌وه‌ى كردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو خاڵه گومرگییه تا دێت زیاد ده‌كات و به‌پێی زانیارییه‌كانى (باس) نرخی شتومه‌ك له كه‌ركووك به‌رز بووه‌ته‌وه.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانى (باس)، به هۆی دانانى ئه‌و خاڵه گومرگییانه‌وه، ئێستا به‌شێك له بازرگانان و كاسبكارانى كه‌ركووك له به‌غداوه شتومه‌كه‌كانیان ده‌هێنن بۆ كه‌ركووك، ئه‌وه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌و بڕه گومرگەى كه له‌و دوو خاڵه گومرگییهى نێوان كه‌ركووك بۆ سلێمانى و هه‌ولێر، لێی وه‌رنه‌گیرێ، چونكه وه‌ك بازرگانان و كاسبكارانى كه‌ركووك ئاماژه‌ى پێ ده‌ده‌ن، كه گومرك لەسەر شتومه‌كه‌كانیان وا ده‌كات، ئه‌وانیش به نرخی به‌رزتر به كاسبكارانى كه‌ركووكی بفرۆشنه‌وه، ئه‌وه‌ش ئێستا گرانى ده‌خاته ناو بازاڕی كه‌ركووكه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند: “دانانى هه‌ردوو خاڵی گومرگى نێوان كه‌ركووك بۆ هه‌ولێر و كه‌ركووك بۆ سلێمانى، خۆی له خۆیدا بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌یه بۆ به‌رپرسان و لهنێویانیدا جگه له‌وه‌ى به‌شێكى كه‌م له پاره‌كه‌ى ده‌نێرن بۆ حكوومه‌ت، به‌ڵام پاره‌ى ئه‌و خاڵه گومرگییانه بۆ حه‌شدى شه‌عبی و ئیداره‌ى كه‌ركووك و گرووپی خیانه‌تكارانى 16ی ئۆكتۆبه‌رى ناو یه‌كێتی ده‌ڕوات، چونكه ژماره‌یه‌ك كارمه‌ند له‌و خاڵه گومرگییانه كوردن و سه‌ر به ناو یه‌كێتین”.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “دانانى ئه‌و خاڵه گومرگییانه نرخی سه‌وزه و میوه و جلوبه‌رگ و مۆبیلیات و كه‌ره‌سته‌ى سه‌یاره و هه‌موو شتێكى ئێستا له كه‌ركووك گران كردووه و كه‌ركووكییه‌كانیش له‌و دۆخه زۆر ناڕازین، به‌ڵام هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، له‌م رۆژانه‌ى رابردوودا چه‌ند شۆفێرێكى بارهه‌ڵگر له دژی وه‌رگرتنى پاره و سه‌رانه لێیان، له‌و خاڵه گومرگییانه مانیان گرت، به‌ڵام دواجار كه وه‌ڵام نه‌درانه‌وه، به ناچارى ده‌ستبه‌دارى ناڕه‌زایی و مانگرتنه‌كه‌یان بوون.
له‌م باره‌یه‌وه، عه‌دنان كه‌ركووكى، گوته‌بێژی ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتی له كه‌ركووك-گه‌رمیان، بۆ (باس) ڕای گه‌یاند: “ئیداره‌ى كه‌ركووك ئێستا پیشه‌یان بووه‌ته وه‌رگرتنی سه‌رانه له خه‌ڵك، ئێستاش ئه‌و دوو خاڵه گومرگییهى نێوان كه‌ركووك- هه‌ولێر و كه‌ركووك- سلێمانى كه دانراوه، له كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان نایاساییه، چونكه ناكرێت له‌نێوان شاره‌كان كاسبكاران و بازرگانان گومرگ بكرێن و هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا وه‌رگرتنى سه‌رانه‌یه له كاسبكاران و بازرگانان و شۆفێران”.
كه‌ركووكى، ئاشكراشی كرد و گوتی: “زانیاریمان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له‌و خاڵه گومرگییه نوێیه‌ى نێوان كه‌ركووك- سلێمانى و به گوته‌ى كاسبكارانیش زۆربه‌ى كارمه‌نده‌كانى كوردن و سه‌ر به یه‌كێتین و فه‌رمانبه‌رانى یه‌كێتین و به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى كه‌ركووك له‌وێن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هه‌ردوو لایان رێككه‌وتوونه له‌سه‌ر دانانى ئه‌و خاڵه گومرگییانه، بۆ خاڵه گومرگییهكهى نێوان كه‌ركووك-هه‌ولێریش نازانم كه فه‌رمانبه‌رى كوردى سه‌ر به یه‌كێتی لێیه یاخود نا، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ڕێگاى سلێمانى لێیه‌تی، به‌ڵام له ئه‌نجامدا دانانى ئه‌و خاڵه گومرگییانه و وه‌رگرتنى پاره له كاسبكاران سهرانهیهكى ئاشكرایه، چونكه كاتێك شت و مه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات بهێنرێته ناو وڵاته‌وه، ئه‌وا له خاڵه سنوورییه‌كان گومرگ ده‌كرێن، نه‌ك له ناوەڕاستی وڵات‌دا گومرگ بكرێن”.
پێوه‌ند به‌م باسه، گه‌لاوێژ جه‌بارى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له فراكسیۆنى یه‌كێتی بۆ سایتێكى کوردیی ڕای گه‌یاندووه، دانانى ئه‌و دوو خاڵه گومرگییه له‌نێوان سێ پارێزگادا خۆی له خۆیدا نایاساییه و كاریگه‌ریى له‌سه‌ر دۆخى ئابووریى كه‌ركووك دروست كردووه.
ڕاشی گه‌یاندووه، دانانی ئه‌و دوو خاڵه گومرگییهش به ته‌نیا له‌لایه‌ن راكان سه‌عید، پارێزگارى كاتیى كه‌ركووكه‌وه بڕیارى له‌سه‌ر دراوه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، بۆیه چاوه‌ڕوانى لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى خۆمان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕین.
سه‌رچاوه‌كه‌ى پێشووى (باس) ئه‌وه‌شى خسته ڕوو، له‌نێوان هیچ كام له پارێزگاكانى عێراقدا خاڵی گومرگیى فه‌رمى نییه، به‌ڵام ئێستا خاڵی گومرگى له‌نێوان كه‌ركووك-هه‌ولێر و كه‌ركووك- سلێمانیدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌داهاتوودا گرانیى زیاتر ده‌خاته ناو بازاڕه‌وه و ئه‌و كاته ئه‌گه‌ر دۆخى كه‌ركووك كه‌مێك له‌بار بوو، خه‌ڵكى ده‌نگى ناڕه‌زایی گه‌وره ده‌رببڕن و ئه‌و كاره قبووڵ نه‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئێستا نرخی شتومه‌ك له 15% به‌رز بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌رزبوونه‌وه‌ى زیاتر به خۆیه‌وه ببینێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو خاڵه گومرگییه دانه‌خرێت.
هه‌روه‌ها له راگهیاندنراوێكى بزووتنه‌وه‌ى مافی كورد له كه‌ركووك، كه وێنه‌یه‌كى بۆ (باس) نێردراوه، تێیدا هاتووه، حكوومه‌تى عێراق ئێستا دوو خاڵی گومرگیى له ڕێگاى نێوان كه‌ركووك-هه‌ولێر و كه‌ركووك- سلێمانى داناوه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر كه‌لوپه‌لێك له كوردستانه‌وه بێت باجى بخاته سه‌ر، له كاتێكدا هه‌موو ئه‌و كه‌لوپه‌لانه له خاڵه سنوورییه‌كان گومرگ كراون، به‌ڵام به كردنه‌وه‌ى ئه‌و دوو خاڵه گومرگییه له سنوورى كه‌ركووك، دوو جار باج ده‌خرێته سەر هه‌رچی كه‌لوپه‌لی توركی و ئێرانییه كه دێنه ناوخۆی وڵات”.
ڕاگهیاندنراوهكه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى حكوومه‌تى عێراق دژی كاسبكارانه و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی به‌رپرسان ئه‌و هه‌نگاوه‌یان ناوه، ئه‌مه جگه له‌و هه‌موو هێزه جۆراوجۆرهى كه له ڕێگاوبانه‌كاندا دانراون، ئه‌وانیش سه‌رانه و باج له ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان وه‌رده‌گرن، به‌بێ ئەوەی هیچ پاساوێكى یاسایی هه‌بێ، ته‌نیا ئه‌گه‌ر شۆفێران پاره نه‌ده‌ن، ده‌یان سەعات ڕایان ده‌گرن.
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews