كوردى

وەزارەتی خوێندنی باڵا كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ ئەمساڵی خوێندن بڵاودەکاتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان کەمترین کۆنمرەی وه‌رگرتن بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 بۆ سيستمه‌كانی (زانكۆلاين، راسته‌وخۆ به‌كريديتوو پارالێل و ئێواران) و ليستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ هه‌ڵبژاره‌كانيان ره‌وانه‌نه‌كردوه‌، بڵاوده‌كاته‌وه‌.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، كۆمه‌ڵێك ده‌رچووی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی، كه‌ ژماره‌یان 860 ده‌رچووه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی‌ 50 شوێنیان له‌ فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پڕكردووەته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ره‌وانه‌ نه‌كردوه‌ (Submit)، بۆیه‌ ناویان له‌ هیچ شوێنێك نه‌هاتووەته‌وه‌.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیێنێت: “بۆيه‌ هه‌ر خوێندكارێك ناوی له‌م ليسته‌دا هه‌يه‌ و ئاره‌زووی وه‌رگرتن له‌ زانكۆكان ده‌كه‌ن ده‌توانن رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 14-10-2018، سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلایبكه‌نه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك به‌پێی نمره‌كانیان ناویان له‌و شوێنانه‌ بێته‌وه‌، كه‌ ئاره‌زووی ده‌كه‌ن، هه‌ر خوێندكارێكيش سه‌ردانی وه‌زاره‌ت نه‌كات و جه‌خت له‌ داخوازيه‌كه‌ی نه‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌مساڵی خوێندن مافی وه‌رگرتنی نامێنێت”.
سەبارەت بە هاوتانه‌بوونی هه‌ڵبژارده‌ له‌گه‌ڵ كۆنمره‌ی وه‌رگرتن، لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە: “بۆ ئه‌و خوێندكارانه‌شی، کە بەهۆى هاوتانه‌بوونی هەڵبژاردنەکانیان له‌گه‌ڵ نمره‌كانيان له‌ هيچ شوێنێك وەرنەگیراون، ئەوا دوای ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ڵبه‌ندی راوێژكاری زانكۆكان سكاڵاكانيان تۆمارده‌كه‌ن، ئينجا به‌پێی رێنماييه‌كانی وه‌رگرتن كه‌ له‌ رێبه‌ريی وه‌رگرتن بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، لەلایەن ناوەندى وەرگرتن لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی بەپێى نمرە و شایستەى بەشەکانیان بەسەر بەشە جیاکاندا دابەشده‌كرێن”.
ده‌توانن لەم بەستەرانەی خوارەوە کلیک بکەن و كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن له‌سه‌رجه‌م به‌شه‌ زانستیيه‌كان  له‌ كۆلێژ و زانكۆكانی كوردستان ببینن. 
كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن به‌سيستمه‌كانی (زانكۆلاين و كريديت)
كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن بۆ سيستمی (خوێندنی ئێواران) 
كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن به‌سيستمی (پارالێل)
كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگرتن به‌ سيستمی (راسته‌وخۆيی زانكۆيی) له‌ كۆلێژه‌كانی (وه‌رزش، هونه‌ر، زانسته‌ ئيسلاميه‌كان) 
كه‌مترين كۆنمره‌ی وه‌رگيراو به‌سيستمه‌كانی (زانكۆلاين و پارالێل) له‌ به‌شه‌كانی په‌رستاری

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك