پۆڵا سەعید 13 تشرینی یەکەم 2018 وتار
له دروستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه هه‌تاوه‌کوو ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991، کێشه‌ی گه‌وره‌ی پارته کوردییه‌کان له‌گه‌ڵ حزبی شیوعیی عێراقیدا، عێراقییبوون و تێکۆشان بووه بۆ گه‌لانی عێراق. له‌دوای شێخ مه‌حمووده‌وه، پارتی دیموکراتی کوردستان، تاکه پارته که تێکۆشانی بۆ کوردستانه نه‌ک بۆ عێراق. به‌شێکی گه‌وره‌ی کۆنه (کاژ‌یک) و کۆنه (پاسۆک)ه‌کان که له ژیاندا ماون، ئێستا تێکۆشانیان له پارتێکی تردا بۆ عێراقه. یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، که سه‌ره‌تا له ڕادیۆکهیانهوه ده‌یانگوت: ”ئێره ده‌نگی گه‌لانی عێراقه“، خوێنێکی زۆریان له‌سه‌ر عێراقچێتی له‌ناو یه‌کتریدا ڕژاند، پاشان ده‌نگی گه‌لانی عێراق بوو به ”ئێره ده‌نگی گه‌لی کوردستانه“. دوای ڕشتنی خوێنێکی گه‌وره به کاره‌ساته‌کانی دوای ڕاپه‌ڕینیشه‌وه، ئێستا ده‌نگی گه‌لی کوردستان دیسانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ”ئێره ده‌نگی گه‌لانی عێراقه“ و هه‌ر که‌س و لایه‌نێکیش دژ به‌م ده‌نگه بێته ده‌نگ، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌ترین کاره‌سات بکات، وه‌ک کاره‌ساتی شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ری 2017.
هیچ کات به‌شێکی کورد وه‌ک ئێستا عێراقی نه‌بووه و به په‌رۆش نه‌بووه بۆ پێگه‌یاندنی ده‌سه‌ڵاتێکی بێحومهرتی عێراقی که دواجار بێحومهرتیی به‌رامبه‌ر به خۆی ده‌کات. له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، ئه‌و به‌شه گه‌وره‌یه‌ی که ڕووی کرده ئه‌وروپا، هه‌موو پاسپۆرته عێراقییه‌کانیان به زووترین کات ڕه‌ت کرده‌وه و بوونه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌یه‌کی ئه‌وروپی، چونکه پێیان نه‌نگی بوو وه‌ک کورد هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقیی بن. له‌دوای دوو هه‌زاره‌وه، به‌تایبه‌ت له ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه و دامه‌زراندنی یه‌که‌مین حکوومه‌تی نوێی دوای به‌عس، که هه‌روه‌ک به‌عس و چه‌نده‌ها حکوومه‌تی پێشتر هه‌ر بێحورمه‌ت بوو، کونسوڵخانه عێراقییه‌کان جمه‌یان ده‌هات له کورد. به‌شێکی گه‌وره‌ی ئه‌و کوردانه، ئه‌وانه بوون که ده‌هاتن ڕه‌گه‌زنامه عێراقییه‌کانیان ده‌دایه‌وه به کونسوڵخانه‌ی عێراقی. ئه‌م دیارده‌یه، دیارده‌یه‌کی جیاواز بوو، چونکه به‌شێک له کورده‌کان ڕه‌گه‌زنامه‌کانیان ده‌خسته کیسه‌یه‌کی ڕه‌شه‌وه، وه‌ک سیمبوڵێک بۆ تاریکیی، به‌مه‌شه‌وه نه‌ده‌وه‌ستان، هه‌ندێک کورد، گوویان ده‌کرده کیسه ڕه‌شه‌که‌وه و ئینجا پاسپۆرته‌کانیان تێ ده‌کرد. هه‌ندێکی تر ده‌هاتن و پاسپۆرته‌کانیان له‌به‌رده‌می کونسوڵخانه‌کاندا ده‌سووتاند.
به‌شێکی تری کورد له هه‌نده‌راندا، هه‌رگیز پێناسی خۆیان وه‌ک عێراقی ناکه‌ن، به‌ڵکوو وه‌ک کورد، وه‌ک کوردێکی باشووری کوردستان. ئه‌مانه ئاماده‌ی چه‌نده‌ها سەعات گفتوگۆ له‌سه‌ر عێراقی و باشووری کوردستان بوون. من یه‌کێکم له‌و کوردانه‌ی که هه‌میشه پێم شه‌رمێکی گه‌وره بووه، عێراقی بم. بیست و چوار ساڵ ژیانم له کوردستاندا، بیست و چوار سەعات به عه‌ره‌بی قسه‌م نه‌کردووه. ته‌نانه‌ت ئه‌و ساڵه‌شی، که تێیدا بووم به سه‌رباز، یه‌ک وشه‌م به عه‌ره‌بی تێیدا قسه نه‌کردووه. من ده‌رچووی ساڵی 1989 بووم و هه‌ڵبژێردراو بووم بۆ زانسته ته‌کنه‌لۆژییه‌کان، به‌ڵام پلانی به‌عس بۆ شه‌ڕی کوه‌یت، به زۆره‌ملێیی له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها هه‌زار گه‌نجی تردا ڕاپێچی سوپای عێراقی کردین. ساڵێک سه‌رباز بووم و ژیانی ڕۆژانه‌م هه‌مووی سزا بوو، چونکه به کوردی قسه‌م ده‌کرد. من ئازارێکی گه‌وره و بێحورمه‌تییه‌کی وه‌ها گه‌وره‌ی عێراقییم له خۆمدا هه‌ڵگرتبوو، که پێم نه‌نگی بوو به زمانی دوژمنه‌که‌م بدوێم. دوای ساڵێک هه‌ڵهاتم و ماوه‌یه‌کی کورتی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕی و ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 سه‌ری هه‌ڵدا. ئه‌م ڕاپه‌ڕینه هیوایه‌کی گه‌وره بوو، که له ڕێگایه‌وه ژیانێکی ئازادی کوردی بژین. به‌ڵام تینووێتیی ده‌سه‌ڵات و سه‌رمایه و چاوچنۆکیی سیاسییه‌کان وه‌هایان کرد، ئه‌م خه‌ونی ئازادییه له ملیۆنان هاووڵاتیی تری کورد زه‌وت بکرێت.
له ڕووخانی به‌عسه‌وه به به‌رده‌وامی بێحومهرتی به کورد ده‌کرێت، له‌کاتێکدا سەرکۆمارهکهی عێراقی بێحورمه‌ت، کورد بووه، به‌ڵام کوردێک، که ده‌نگی بڵندی بۆ گه‌لانی عێراق بووه نه‌ک بۆ گه‌لی کوردستان. هه‌ر بۆیه، چی به‌رامبه‌ر به کوردستان بکرێت و کرابێت، سەرکۆماری عێراق مێش میوانی نه‌بووه، به کاره‌ساتی شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ریشه‌وه.
یه‌که‌مین به‌ڵێنی سەرکۆماره نوێکه‌ی عێراق، بێحورمه‌تییه‌کی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به کورد، چونکه، به‌ڵێن ده‌دات، که یه‌کپارچه‌یی عێراق بپارێزێت. له‌کاتێکدا له سه‌دا نه‌وه‌ت و دوو زیاتری هاووڵاتییانی کورد داوای یه‌کپارچه‌یی نیشتمانی خۆیان ده‌که‌ن، له زاخۆوه هه‌تاوه‌کوو مه‌خموور و شنگال و خانه‌قین. ئه‌م به‌ڵێنه بێحورمهتییه به‌رامبه‌ر به من، چونکه من له‌لایه‌ن ده‌زگا داپلۆسێنه‌ره‌کانی به‌عسه‌وه هێنده بێحورمهتییم پێ کرابوو، که ئاماده نه‌بووم به عه‌ره‌بییش قسه بکه‌م. ئه‌م به‌ڵێنه بێحورمهتییه به‌رامبه‌ر به ئه‌نفالکراوه‌کان، به‌رامبه‌ر به که‌سوکاریان. بێحورمهتییه به‌رامبه‌ر به هه‌ڵه‌بجه، به‌رامبه‌ر که‌سوکاری قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه. بێحورمهتییه به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی، که له شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه هه‌تاوه‌کوو ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 کچان و کوڕانیان چالاکوان بوون، لەبه‌رامبه‌ردا بێحورمهتی به‌رامبه‌ر به ئه‌مان کراوه.
بۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ سیاسیی گه‌نج و پیری یه‌کێتیی نیشتمانییدا، پێویسته پارتی دیموکرات له ئاینده‌دا بیر له‌وه بکاته‌وه، که چه‌ندین ده‌روونناسی پسپۆر له بواری خوێندنه‌وه‌ی زمانی جه‌سته‌دا، به‌تایبه‌ت ده‌موچاو له‌گه‌ڵ خۆیدا به‌رێته کۆبوونه‌وه‌کانه‌وه، هه‌تاوه‌کوو خۆی دڵنیا بکات له‌وه‌ی که ئاخۆ ئه‌م سیاسییانه‌ی یه‌کێتی جێگای باوه‌ڕن یاخود نه‌خێر. ده‌شێت سیاسییه‌کانی یه‌کێتی له کۆبوونه‌وه‌کاندا زۆریان گوتبێت و به‌ڵێنی زۆریان دابێت، به‌ڵام به‌ڵێنگه‌لێکی زارکی بۆ ڕازیکردنی به‌رامبه‌ر. مرۆڤ که شانازی و شکۆی نه‌بوو، که حورمه‌تی نه‌بوو، ئاماده‌ی کردنی هه‌موو شتێکه له‌پێناوی گه‌یشتن به ویسته‌کانیدا، که دواجار ناوی ده‌نێت سه‌رکه‌وتن.
له وتاری پێشتردا گوتم، که هاووڵاتییانی کورد به‌و خاڵه گه‌یشتوون، که له یه‌ک کاتدا باوه‌ڕ به هه‌موو شت و به هیچیش نه‌که‌ن، هه‌موو شت به ڕاست بزانن و هه‌موو شتیش به درۆ، هه‌موو شت به جێگای ڕوودان و هه‌موو شتیش به مه‌حاڵ بزانن. ئه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستاندا ده‌که‌وێته گفتوگۆ و ڕێککه‌وتنه‌وه، ئه‌وا له یه‌ک کاتدا باوه‌ڕ به هه‌موو شتی یه‌کێتی ده‌کات و باوه‌ڕ به هیچیش ناکات، هه‌موو شت که یه‌کێتی ده‌یڵێت به ڕاستی ده‌زانێت و هه‌موو شتیشی به درۆ ده‌زانێت. هه‌موو شتێک له یه‌کێتیدا به جێگای ڕوودان بزانێت و هه‌موو شتیش به مه‌حاڵ. هه‌موو شت له‌لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه جێگای ڕوودانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س تووشی شۆک بێت، به‌ڵام مه‌حاڵه تاکی کورد بتوانێت باوه‌ڕ به یه‌کێتییه‌ک بکات.
له عێراقێکی بێحورمه‌تدا، له هه‌ڵبژاردنی سێیه‌میین سەرکۆماری عێراقی بێحورمه‌تدا، هه‌ڵبژێردراو ڕاسته‌وخۆ دوای هه‌ڵبژاردنی به سەرکۆمار، یه‌که‌مین بێحورمهتی به کورد ده‌کات و به‌ڵێنی پاراستنی یه‌کپارچه‌یی عێراق ده‌دات. ئیدی لێره‌وه تێکٶشانی کورد دژ به به‌غدا و بێحورمه‌تییه‌کانی به‌رامبه‌ر به کورد ده‌ست پێ ده‌کات. له سه‌رده‌می به‌عسدا چه‌ند ڕۆژنامه‌یه‌کی کوردی هه‌بوون، به‌تایبه‌ت ڕۆژنامه‌ی (پاشکۆی عێراق)، که وته‌که‌ی سەرکۆماری نوێی عێراقی بێحورمه‌ت، ڕاسته‌وخۆ کوردستان ده‌کات به پاشکۆی عێراق. له سه‌رده‌می (جه‌لال تاڵه‌بانی و فواد مه‌عسوم)دا که‌سێکم نه‌دی ڕووی ڕه‌خنه‌ی بگوێزێته‌وه بۆ ئه‌م دوو سەرکۆماره کورده، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه، پێویسته تاکی کوردستانی به‌رده‌وام ڕووی بکاته سەرکۆماری عێراقی بێحورمه‌ت و به‌رپرسی بکات له هه‌ر غه‌در و ناهه‌قییه‌ک، که به‌رامبه‌ر به کورد ده‌کرێت.
یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، به‌و بیست کورسییه‌ی که له هەرێم هه‌یه‌تی، توانای ڕاکێشانی پێی به‌قه‌د بیست کورسییه‌که‌ی ده‌بێت. تواناکانی یه‌کێتی له هه‌ولێردا وه‌ک توانای برا عه‌ره‌به‌کانیان له به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌ولێر ده‌بێت، زیادبوونی ته‌نیا له ئه‌گه‌رێکی هێرشی سه‌ربازی وه‌ک شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ردا ده‌بێت. خۆشبه‌ختی له‌م نیگه‌رانییه‌ی ئێستادا ئه‌وه‌یه که به‌شێکی گه‌وره‌ی کورد هه‌تا بێت به‌ره‌و کوردستانی دێن و سوورن له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ژیانێک له کوردستانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا. ڕۆژی گه‌وره‌بوونی ئه‌م قه‌واره‌یه، ڕۆژی گوێزانه‌وه‌ی عێراقچییهکانه بۆ به‌غدا.
سەرکۆماری نوێی عێراق، هه‌ڵبژێردراوی یه‌کێتی و کۆنه به‌عسییه‌کانه، له خزمه‌تی سیاسه‌تی یه‌کێتی و کۆنه بهعسییهکاندایه، له خزمه‌تی باڵی (ئهلبیناء) و ده‌وڵه‌تی یاسادایه. یه‌کێک له کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردییش بریتییه له پرسی سەرکۆماری عێراق که هه‌تا ئێستا ماف به هاووڵاتییان نه‌دراوه که بۆیان هه‌بێت بڕیار بده‌ن، که کێ بۆی هه‌بێت ببێت به سەرکۆماری عێراق، یان هاووڵاتییان ویستی بوونی سەرکۆمارێکی عێراقی کوردیان هه‌یه یان نه‌خێر؟ یان په‌رله‌مانی کوردستان مافی هه‌ڵبژاردنی سەرکۆمارێکی کوردی هه‌بێت، یان په‌رله‌مان بڕیار بدات، که ئاخۆ کورد پێویستی به سەرکۆمارێکی عێراقییه یان نه‌خێر. له‌م چوار ساڵه‌ی ئاینده‌دا کورد شانسی ئه‌وه‌ی هه‌یه که بیر له‌م که‌یسه بکاته‌وه، به‌ڵام له ئێستاوه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر کورده بیکات، بریتییه له مامهڵەکردنی سەرکۆماری عێراقی بێحورمه‌ت وه‌ک کاندیدی باڵی (ئهلبیناء)ه نه‌ک کاندیدی کورد.
دواجار ده‌بێ هه‌موو کوردستانییه‌ک به سەرکۆماری عێراقی بێحورمه‌ت، که ماریۆنێتێکه وه‌ک ماریۆنێتهکانی تر، بڵێ: ”به‌ڕاستی زۆر عه‌یبه، مرۆڤ ببێت به سەرکۆمار و به به‌شێک له سه‌فقه‌یه‌کی گوماناوی، له‌سه‌ر حیسابی مووچه‌ی خانه‌نشین و مامۆستایه‌ک…“
به‌رهه‌م ساڵح
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews