كوردى

بارزانی و شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی فەتح چەند پرسێک تاوتوێدەکەن

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

سەرۆک بارزانی و شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی فەتح لە سەلاحەدین کۆبوونەوە. بارزانی رایگەیاندووە “كردنەوەی لاپەڕەی تازە پێویستە لەسەر بنەمای تەوافوق و رەچاوکردنی شەراكەت بێت”.

رۆژی شەممە 13-10-2018 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی فەتح بە سەرۆكایەتیی ئەبو جیهاد كرد. هاوپەیمانی فەتح لەلایەن هادی عامری سەرۆکایەتی دەکرێت.

بەپێی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، شاندی فەتح ئاماژەیان بە رۆڵ و پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مێژوو و ئێستا و داهاتووی كوردستان و عێراق کردووە. جەختیان لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداش كردووەتەوە. 

شاندی هاوپەیمانیی فەتح دووپاتیانكردووەتەوە “كردنەوەی لاپەڕەیەكی تازەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان لە بەرژەوەندیی عێراق و هەرێمی كوردستاندا دەبێت”.

لەبارەی  پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغداش، سەرۆك بارزانی دووپاتیكردەوە گەلی كوردستان خاوەنی دۆزێكی رەوایە. راشیگەیاند “كردنەوەی لاپەڕەی تازە و چارەسەركردنی كێشەكان پێویستە لەسەر بنەمای تەوافوق و رەچاوكردنی شەراكەت بێت، ئەوەیش لەپێناو دووبارەنەبوونەوەی گرفت و كێشەكانی رابردوو”.

هەر ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەوفل حەمادی سوڵتان، پارێزگاری نەینەوا كردووە. لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناو پرۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێكردووە. هەروەها بیروڕا لەبارەی بارودۆخی پارێزگای نەینەوا و گەڕانەوەی ئاوارەكان و رەوشی خزمەتگوزاریی و ئاوەدانكردنەوەی شاری موسڵ ئاڵوگۆڕكرا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك