كوردى

به‌وێنه‌.. عادل عه‌بدولمه‌هدی ناوچه‌ى سه‌وزی جێهێشت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراو، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی، ئه‌مڕۆ له‌ نووسینگه‌ى نوێ له‌ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز، ده‌ستى به‌كاره‌كانى كردووه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕاسپێردراوى عێراق، ئه‌مڕۆ له‌ده‌ره‌وه‌ى ناوچه‌ى سه‌وز، كه‌ به‌ناوچه‌یه‌كی پارێزراو ناسراوه‌، دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى به‌ڕێوه‌بردووه‌.

نووسینگه‌ نوێیه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ى به‌رامبه‌ر وێستگه‌ى ناوه‌ندی شه‌مه‌ندۆفه‌رى جیهانى و ناوچه‌ى كه‌رخ له‌ شارى به‌غداى پایته‌خت.

 

دواى كردنه‌وه‌ى نووسینگه‌كه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی، به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێی حكوومه‌ت، چه‌ند دیدارێكی ئه‌نجام داوه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك