كوردى

ژمارەی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمانی عێراق زیاددەکرێن

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

پەرلەمانی عێراق دەنگدانی لەبارەی لیژنەکانی پەرلەمان بۆ دانیشتنی دووشەممە دواخست. 

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا گفتوگۆ لەبارەی لیژنەکانی پەرلەمان کرا، لەوانەش هەموارکردنەوەی ماددەی 70ی پەیڕەوی ناوخۆی تایبەت بە لیژنەکان و گۆڕانکاریکردن لە لیژنە هەمیشەییەکاندا.

سەباح ساعدی، سەرۆکی لیژنەی کاتی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان باسی گۆڕانکارییەکانی لیژنەکان و هەمواری پێشنیازکراوی ماددەی 73ی پەیڕەوی ناوخۆ کرد لەبارەی ژمارەی ئەندامانی لیژنەکان، کە تێیدا هاتووە “نابێ ئەندامانی لیژنەکان لە حەوت ئەندام کەمتر و لە 19 ئەندام زیاتر بن”.

لە دانیشتنەکەدا، محەممەد حەلبووسی, سەرۆکی پەرلەمان داوا لە پەرلەمانتارەکان کرد سەرنج  و تێبینییەکانیان لەبارەی لیژنەکان پێشکەش بە لیژنەی کاتی بکەن، کە بڕیارە سبەی یەکشەممە کۆببێتەوە.

سەرۆکی پەرلەمان بەمەبەستی چاوخشانەوە بە سەرنج و پێشنیازەکان دەنگدانی لەبارەی هەموارکردنەوەی لیژنەکان بۆ دانیشتنی رۆژی دووشەممە 15-10-2018 دواخست.

بڕیارە رۆژی یەکشەممە لیژنەی کاتی هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان لە هۆڵی دەستووری لەبارەی ناو و ژمارەی ئەندامانی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان کۆببێتەوە. 

بەپێی زانیارییەکان، لیژنەکانی پەرلەمانی لە 26ـەوە دەکرێنە 28 لیژنە کە بریتین لە: پەیوەندییەکانی دەرەوە، ئاسایش و بەرگری، یاسایی، نەوت و گاز، وزە و کارەبا، دارایی، دەستپاکی، ئابووری، پەروەردە، خوێندنی باڵا، تەندروستی، کار، هەرێم و پارێزگاکان، مافەکانی مرۆڤ، گەشتوگوزار و رۆشنبیری، ئەوقاف، ئاوارەکان، کشتوکاڵ، لێپرسینەوە و دادپەروەری، شەهیدان و زیندانییان، لاوان، ئافرەتان، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، کاروباری هۆزەکان، سکاڵای هاووڵاتییان، پلانی ستراتیژی.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك