كوردى

فراکسیۆنی یەکگرتوو بەهۆی "ناونەهێنانى هەڵەبجە" یاسای بودجە رەتدەکاتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – بەغدا

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی رایگەیاند، بەهۆی “ناونەهێنانى هەڵەبجە” وەک پارێزگا پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2019 رەتدەکەنەوە.

د. موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنى یەکگرتووى ئیسلامیى کوردستان لە پەرلەمانى عێراق لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند “لەکاتێکدا حکومەتى عێراق رەشنووسى یاساى بودجەى 2019ى ئامادەکردووە، ئەوەى مایەى سەرسوڕمانە بۆ جارێکى دیکە حکومەتى عێراقى ئامادەنەبووە وەکو پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ پارێزگاى هەڵەبجەدا بکات. ئەم مامەڵەیەى حکومەتى عێراق و پشتگوێخستنى پارێزگاى هەڵەبجە رەتدەکەینەوە”.

موسەننا ئەمین باسی ساڵی رابردوو دەکات و دەڵێت “ساڵى رابردوو لەکاتێکدا حاڵەتێکى لەمشێوەیە روویدایەوە، رووبەڕوو لەناو کۆبوونەوەیەکدا بە بەڕێز حەیدەر عەبادى سەرۆکوەزیرانى عێراقم گوت: تۆ بە چ حەقێک وەکو پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا ناکەیت؟ لەکاتێکدا بە حەقى دەستوور هەڵەبجە پارێزگایە”.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی راشیگەیاندووە “هەربۆیە ئێمە ئەم رەشنووسەى بودجەى 2019 رەتدەکەینەوە و کاردەکەین لەپێناو جێگیرکردنى ئیستیحقاق و مافە داراییەکانى هاووڵاتیانى پارێزگاى هەڵەبجە و هاووڵاتیانى هەرێمى کوردستان بەبێ جیاوازى”.

بەپێی پڕۆژەیاسای پێشنیازکراوی بودجەی ساڵی 2019ی عێراق، پشکی هەرێمی کوردستان بە 12.67% خەمڵێنراوە، کە دەکاتە نزیکەی هەشت تریلیۆن دینار.

لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2019 داهاتەکان بە 105 تریلیۆن دینار خەمڵێنراون، لە بەرامبەردا  خەرجییەکان بە 128 تریلیۆن دینار خەمڵێنراون، بەو پێیەش کورتهێنان دەگاتە زیاتر لە 22 تریلیۆن دینار، كورتهێنانەكەش لە داهاتی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت یان زیادكردنی بڕی هەناردەی نەوت پڕدەكرێتەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك