كوردى

به‌وێنه‌.. ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌كه‌ركووك

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ كه‌ركووك، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كرێت، كه‌ قوربانی هه‌یه‌.

 

په‌یجی دژه‌ تیرۆری كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ تەقینەوەیەک لەڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوه‌ندى شارى كه‌ركووك روویدا و تا ئێستا زیانه‌كانى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ نه‌زانراوه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ و ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ جۆرى ئۆپل ڤیگته‌را بووه‌ و له‌گه‌ڕه‌كى ته‌نه‌كى كه‌ركووك، ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

 

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 8:10 خوله‌ك له‌به‌رده‌م ماڵی ئه‌فسه‌رێك له‌گه‌ڕه‌كى ته‌نه‌ك نزیك پردى غه‌رناته‌ ئه‌نجام دراوه‌ و تائێستا سێ بریندار هه‌یه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك