October 13, 2018 at 9:07 pm
كه‌ركوك/8ی حوزه‌یرانی 2018/ ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتن له نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان
كه‌ركوك – كه‌ركوك ناو
ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ژێر پردی سێی كه‌ركوك ته‌قییه‌وه و شه‌ش كه‌سی یه‌ك خێزان برینداربون كه ژن و منداڵیان تێدایه.
ته‌قینه‌وه‌كه كاتژمێر 8:20 خوله‌كی ئه‌مشه‌و 13ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌ڕێی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له جۆری ئۆپڵ رویدا، ئه‌وه‌ش له گه‌ڕه‌كی حه‌ی تهنهك نزیك بینای سه‌قه‌ر كه‌ركوك له ناوه‌ڕاستی شاره‌كه.
به‌پێی په‌یامنێرانی (كه‌ركوك ناو)، ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن گه‌یشتۆته شوێنی روداوه‌كه بۆ گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان و هێزی ئه‌منی زۆریش له ده‌وروبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه بڵاوه‌یان پێكراوه.
له‌نێو برینداره‌كاندا ژن و منداڵ هه‌یه و به‌ره‌و نه‌خۆشخانه گوازراونه‌ته‌وه.
له‌نێو برینداره‌كاندا ژن و منداڵ هه‌یه
ئه‌مه سێیه‌م ته‌قینه‌وه‌یه له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردودا له كه‌ركوك روبدات، كاتژمێر 8ی به‌یانی پێنجشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌م، بۆمبێكی چێنراو له نزیك یاریگای یانه‌ی سه‌وره له ناوچه‌ی رێگای به‌غدا ته‌قییه‌وه، به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران و چواری دیكه‌ش برینداربون.
هاوكات شه‌وی 3ی تشرینی یه‌كه‌م دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، یه‌كێكیان له جۆری ئۆپڵ له گه‌ڕه‌كی ئه‌سراو مه‌فقودین و ئه‌وه‌ی تریش له نزیك بنكه‌ی پۆلیسی دۆمیز ته‌قینه‌وه، به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك برینداربون له نێویاندا منداڵێكی 10 ساڵ.
كه‌ركوك/11ی تشرینی یه‌كه‌می 2018/ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لكێنراو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری ته‌كسی له‌ناوه‌ڕاستی شاره‌كه فۆتۆ: ئه‌تێلا ئاغا
سه‌لیم محه‌مه‌د، دوكانداره و نیشته‌جێی سنوری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی 11ی ئه‌م مانگه و زیان به‌ر دوكانه‌كه‌ی كه‌وت، داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد له رێی بازگه‌كانی ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شار چاودێری توندوتۆڵ بكه‌ن به ئامانجی رێگری له روداوه‌كانی توندوتیژی.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، عه‌مید ئه‌فراسیاو كامیل، وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت “تیرۆریستانی داعش بەهۆی بونی ژمارەیەكی زۆری هێزی پۆلیس و دژەتیرۆری عیراق و پۆلیسی ئیتیحادی لە شارەكە كردەوە تیرۆریستیەكانیان سنورداربون بۆیە ناچارن لەڕێی ئەنجامدانی ئەم جۆرە تەقینەوانه ئه‌و پەیامە بگەیەننە هاوڵاتیان ئەوان لەچالاكیەكانیان بەردەوامن”.
كه‌ركوك/8ی حوزه‌یرانی 2018/ ئۆتۆمبێلێكی فریاكه‌وتن له نزیك شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow