كوردى

پڕۆژه‌ی ئاوه‌كه‌یان ته‌قێنرایه‌وه‌‌پۆلیسی كه‌ركوك: 50 خێزانی گوندێك له‌به‌ر داعش ئاواره‌بون

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

October 13, 2018 at 9:59 pm

كه‌ركوك/ئابی 2018/ رێگای نێوان كه‌ركوك – حه‌ویجه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار ساڵ ناوچه‌ی سنوری نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی داعش بوو فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كاروان ساڵحی  – كه‌ركوك

لانیكه‌م 50 خێزانی گوندی غه‌ریبی سه‌روو له‌ ناحیه‌ی عه‌باسی باشوری كه‌ركوك جارێكی ئاواره‌بونه‌وه،‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی داعش، هه‌رچه‌نده‌ له‌ چه‌ند مانگێكی كه‌مدا گه‌ڕابونه‌وه‌.

عەقید سقه‌ر خەلیل، بەڕێوەبەرى بنکەى پۆلیسى عەباسی بە (کەرکوک ناو)ی وت “نزیکەى 50 خێزانی گوندی غه‌ریبی سه‌روو بەهۆى مەترسی داعشەوە ناوچەکەیان چۆڵکردوە، گوندەکە بە گشتى ئاوەداننەکراوەتەوە، به‌ڵام ئه‌و خێزانانه‌ له‌ دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حەویجە (ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر) گه‌ڕابونه‌وه‌”.

ئه‌و خێزانانه‌ له‌ دوای كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حەویجە (ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر) گه‌ڕابونه‌وه‌

دانیشتوانی ئه‌و گونده‌ له ‌سه‌ره‌تای مانگی رابردو روبه‌ڕوی هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بونه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س له‌ خه‌ڵكی گونده‌كه‌ كوژران و داعش له‌و هێرشه‌دا پڕۆژه‌ی ئاوه‌كه‌ی ته‌قانده‌وه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی عه‌باسی وتی “داعش له‌و ناوچه‌یه‌ جموجۆڵیان هه‌یه‌، له ‌ماوه‌ی رابردودا هێزێکى خۆبەخش زیاتر لە 500 کەس لە دانیشتوانى ناوچه‌كه‌ پێكهێنران و به‌سه‌ر سنوری ناحییه‌ی عه‌باسیی و گونده‌كاندا دابه‌شكران”.

محه‌مەد خزر، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە کوتلەى عەرەبی، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “دەزگا ئەمنیه‌کانی كه‌ركوك رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی قه‌زای حه‌ویجه‌ و ناحییه‌كانی ده‌ورو‌به‌ریان گرتوه‌، بەڵام داعش بەئارەزوى خۆى لە نێو به‌شێك له‌ گوندەکان چالاكی هه‌یه‌ و خۆی حه‌شارده‌دات”.

داعش بەئارەزوى خۆى لە نێو به‌شێك له‌ گوندەکان چالاكی هه‌یه‌ و خۆی حه‌شارده‌دات

قه‌زای حه‌ویجه‌ له‌ باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك و ناحیه‌كانی ره‌شاد، عه‌باسی، ریاز و زاب، نزیكه‌ی چوار ساڵ له‌ژێر كۆنترۆڵی داعش بون و ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كه‌وتنه‌وه‌ ده‌ست هێزه‌ عیراقییه‌كان، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له‌ ناوچه‌كه‌ ئارام نییه‌ بۆ ئه‌و خێزانه‌ ئاوارانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

كه‌ركوك/ئابی 2018/ رێگای نێوان كه‌ركوك – حه‌ویجه‌ ماوه‌ی نزیكه‌ی چوار ساڵ ناوچه‌ی سنوری نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و چه‌كدارانی داعش بوو فۆتۆ: كاروان ساڵحی

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك