كوردى

په‌رله‌مانتاران: دانیشتووانى پارێزگایه‌كی سوننه‌ قه‌ده‌غه‌ن بچنه‌ به‌غدا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 13/ 10/ 2018، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، نوێنه‌رانى پارێزگاى ئه‌نبار له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران، ڕایان گه‌یاند، چوونه‌ ناو شارى به‌غدا له‌ دانیشتووانى پارێزگاكه‌یان، قه‌ده‌غه‌ كراوه‌.

 

په‌رله‌مانتارانى ئه‌نبار، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ده‌ڵێن: “تائێستاش ڕۆژانه‌ له‌لایه‌ن دانیشتووانى ئه‌نباره‌وه‌، له‌كاتى ڕێگه‌گرتنیان له‌چوونیان بۆ به‌غدا، داواى به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن”.

ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ هه‌ر هاووڵاتییه‌ك، ناسنامه‌ى ئه‌نبارى هه‌ڵگرتبێت، له‌ خاڵى پشكنینی شه‌عب، ڕێگه‌ى پێنادرێت بچێته‌ به‌غدا و تا كاتژمێر 7ى به‌یانى، ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێ، پاشان به‌كاروانى ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ده‌برێن تا ده‌گه‌یندرێنه‌ خاڵى پشكنینی سقوور له‌ فه‌لوجه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش: “ئه‌وپه‌ڕى سووكایه‌تیكردنه‌ به‌دانیشتووانى پارێزگاكان”.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌، كه‌ خاڵى پشكنینی سقوور له‌ دیوى فه‌لووجه‌، ئه‌ویش له‌كاتژمێر 10ى شه‌و ده‌رگا به‌ڕووى دانیشتووانى ئه‌نباردا داده‌خات و ڕێگه‌ نادات به‌ره‌و به‌غدا بچن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى به‌هۆى خاوى پشكنینه‌وه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئۆتۆمبێل به‌سه‌ریه‌كدا كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بن.

په‌رله‌مانتاره‌كانى ئه‌نبار، داوا له‌ وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری به‌رگرى و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى به‌غدا ده‌كه‌ن، ئه‌و ڕێكارانه‌ به‌رامبه‌ر دانیشتووانى پارێزگاى ئه‌نبار، كۆتایی پێبهێنن و هاوشێوه‌ى پارێزگاكانى دیكه‌ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا، بكه‌ن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك