شاجوان به‌هرۆز، یاریزانى یارییه سیانییهكانى یانه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، به (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند “به‌هیواى ئه‌وه‌م یارى مه‌له‌وانى و سیانییه‌كان زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت و له كوردستان گرنگى زیاترى پێبدرێت”.
شاجوان به‌هرۆز، یاریزانى تیپى مه‌له‌وانى و یارییه سیانییهكانى یانه‌ى سلێمانى، كه یه‌كێكه له كچه به‌تواناكانى یانهكهیهو خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق، به (رووداوى وه‌رزشی) گوت “به‌هیواى ئه‌وه‌م پشتگیری یاریزانان بكرێ له شاره‌كانى كوردستان، وه‌ك باشووری عێراق كه پشتگیری زۆر ده‌كرێن، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا ئاستى یاریزانانى كوردستان زۆر باشتره”. هه‌روه‌ها گوتی “به‌هیواى ئه‌وه‌م ئه‌م یارییه له كوردستان زیاتر په‌ره‌ى پێبدرێت، چونكه زۆر به‌هره‌و یاریزانى به‌توانامان هه‌یه”.
ئه‌و كچه یاریزانه كورده، یاریزانى سیانییه و پاڵه‌وانى وڵاتانى عه‌ره‌بی و ئه‌فریقایه، گوتی “ئه‌م یارییه‌ی من سێ جۆره یارییه، ماراسۆن و مه‌له‌وانى و پایسكیلسواری، ده‌مه‌وێ وه‌ك پاڵه‌وانێكى كورد زیاتر گرنگى به تواناكانی خۆم بده‌م بۆ ئه‌وه‌ى ئاستێكى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م”.
هه‌روه‌ها گوتیشى “كه‌مى ژماره‌ى یاریزانانى كچ له‌م یارییه بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م ئه‌م یارییه پێویستى به‌پاڵپشتى گه‌وره‌ى خێزان هه‌یه، به‌و بۆنه‌یه‌وه من زۆر سوپاسى باوكم ده‌كه‌م كه زۆر یارمه‌تیم ده‌دات، زۆرجار له‌به‌ر من واز له كارى خۆى ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى من بتوانم به‌رده‌وام بم و سه‌ركه‌وتووبم، هه‌روه‌ها راهێنهرهكهشم به‌رده‌وام هانم ده‌دات بۆ باشتربوونى ئاستم”. سه‌باره‌ت به هۆكاری دووه‌میش، ئه‌و كچه یاریزانه گوتی “له كوردستان مه‌له‌وانگه‌ی حكومی تایبه‌ت به كچان نین، بۆیه یاریزانی كچ ناتوانێت هه‌ر كاتێ ویستی بچێت مه‌شق بكات، له كاتێكدا له شاره‌كانى دیكه‌ی عێراق ئه‌و جۆره مه‌له‌وانگانه هه‌ن و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ ده‌چنه مه‌شقه‌كانیان”.
شاجوان به‌هرۆز، باسی خه‌ونى گه‌وره‌ی خۆی كرد و گوتی “خه‌ونی گه‌وره‌ی من ئه‌وه‌یه له داهاتوودا بتوانم وه‌ك پاڵه‌وانێك به‌شداری له ئۆلۆمپیاد و له پاڵه‌وانیه‌تییه جیهانییه‌كاندا بكه‌م”. ئه‌و دووپاتیشیكرده‌وه كه زۆر یانه داوایان لێكردووه بچێته ریزه‌كانیان، به‌ڵام هه‌موویانی ره‌تكردووه‌ته‌وه.
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw