كوردى

سیروانى نوێ قوتابخانه‌یه‌كى تۆپى پێى كچان ده‌كاته‌وه‌

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

عه‌باس فه‌ره‌ج، راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ، به‌ (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند پلانیان بۆ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى زۆر نزیكدا قوتابخانه‌یه‌كى پێگه‌یاندنى یاریزانان بكه‌نه‌وه‌و گوتی “له‌ ته‌مه‌نى 8 ساڵى بۆ سه‌رووى 12 ساڵى یاریزانان وه‌رده‌گرین و دڵنیاین ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ ده‌بێته‌ پێگه‌یه‌كى باش بۆ دروستكردنى یاریزان به‌توانا له‌ شارى سلێمانى”.

یانه‌ى سیروانى نوێ ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت جیاواز له‌ ساڵانى رابردوو گرنگییه‌كى تایبه‌ت به‌ تیپى تۆپى پێى فوتساڵى كچان بدات، جگه‌ له‌وه‌ش قوتابخانه‌یه‌كى پێگه‌یاندنى یاریزانان ده‌كاته‌وه‌ له‌ شارى سلێمانى، بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین كچه‌ یاریزان له‌م قوتابخانه‌یه‌ پێبگه‌ینێت بۆ داهاتووى شاره‌كه‌ و یانه‌كه‌. 

عه‌باس فه‌ره‌ج، راهێنه‌رى تیپى تۆپى فوتساڵى یانه‌ى سیروانى نوێ، له‌و باره‌وه‌ به‌ (رووداوى وه‌رزشی) گوت “دواى ماوه‌یه‌ك گفتوگۆ دواجار له‌گه‌ڵ یانه‌ى سیروانى نوێ گه‌یشتینه‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ریزى ئه‌و یانه‌یه‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌ین، كه‌ له‌ داهاتوودا وه‌ك نوێنه‌رى شارى سلێمانى به‌شدارى له‌ خوله‌كانى كوردستان و عێراقدا ده‌كه‌ین”.

ئه‌و راهێنه‌ره‌، سوپاسگوزارى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى سیروانى نوێ بوو، بۆ به‌خشینى ئه‌و متمانه‌یه‌ به‌ خۆی و یاریزانه‌كانی و گوتی “من وه‌ك راهێنه‌ری ئه‌و تیپه‌ به‌ ده‌ستكه‌وتی ده‌زانم بۆ شارى سلێمانى و یانه‌ى سیروانى نوێ، كه‌ ئێستا تیپێكى دیكه‌ له‌م شاره‌ ركابه‌ری تیپه‌كانى دیكه‌ی كوردستان ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناوی خولی فوتساڵی كوردستان، سوپاسى ئه‌و یانه‌یه‌ش ده‌كه‌م كه‌ مووچه‌ى یاریزانان و راهێنه‌ریان دابین كردووه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ زۆربه‌ى تیپه‌كان له‌ قه‌یرانى داراییدان”.

عه‌باس فه‌ره‌ج، هه‌روه‌ها گوتی “ئێستا ئێمه‌ بۆ خوله‌كانى كوردستان و عێراق خۆمان ئاماده‌ ده‌كه‌ین، جگه‌ له‌وه‌ش قوتابخانه‌یه‌كى تۆپى پێى كچان له‌ شارى سلێمانى به‌سه‌رپه‌رشتى خۆم ده‌كه‌مه‌وه‌، ئامانجیشم به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى كچانمانه‌ له‌و یارییه‌ و به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى یه‌كه‌مه‌ له‌ كوردستان”. ئه‌و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌رگاى یانه‌كه‌یان كراوه‌یه‌ بۆ هه‌ر یاریزانێك كه‌ متمانه‌ى ئه‌و به‌ده‌ستبێنێت بۆ هاتنه‌ ناو پێكهاته‌ى تیپه‌كه‌یان “ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ یاریزانانى كچ له‌ ئاستى ته‌مه‌نى 8 ساڵ بۆ سه‌رووى 12 ساڵ وه‌رده‌گرێت”. هه‌روه‌ها گوتیشی “كۆمه‌ڵێك یاریزانى دیكه‌ش له‌ یانه‌كانى دیكه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ئێمه‌وه‌ كردووه‌، ئامانجمان پێگه‌یاندنی یاریزانی به‌توانایه‌ له‌ ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك