كوردى

دوای زیاتر لە دوو ساڵ بکوژی کچە کوردێکی ئێزدی لە دهۆک دەستگیردەکرێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

دوای زیاتر لە دوو ساڵ، بکوژی کچە کوردێکی ئێزدی دەستگیردەکرێت، کە لە وڵاتی ئەڵمانیا لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا ئەو کچەی کوشتبوو.

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا رۆژی هەینی 12-10-2018، هێزەکانی هەواڵگری دهۆک بەهاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی قەزای سێمێل، بکوژی (شیلان ‌غازی بیسۆ) کچە کوردی ئێزدی تەمەن 21 ساڵ-یان دەستگیرکرد.

کاژێر 5:45 خولەکی ئێوارەی رۆژی هەینی لە ئۆپەراسیۆنێکدا بکوژەکە بەناوی (سەفین نەعمان بیسۆ) تەمەن 24 ساڵ  دەستگیرکرا، کە رۆژی 13ـی مانگی ئاداری 2016 لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە ئاهەنگی بووکگواستنەوەدا بە بەرچاوی ئامادەبووان شیلانی کوشت.

پێشتر باوکی ئەو کچە هۆکاری کوشتنەکەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە کچەکەی ئامادەنەبووە شوو بەو کوڕە بکات.

پۆلیسی ئەڵمانیا و پۆلیسی ئینتەرپوول لە ساڵی 2016ـەوە بەدوای دەستگیرکردنی ئەو بکوژەن، بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوود بووە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك