كوردى

شاندێکی هاوپەیمانی چاکسازی بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم دێتە هەولێر

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

عەبدوڵڵا زەیدی، سەرکردە لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، کاژێر 11ی رۆژی یەکشەممە شاندێکی باڵای  هاوپەیمانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات. شاندەکە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و پارتی و یەکێتی کۆدەبێتەوە. 

شاندەکە پێکهاتوون لە  لە ئەندامانی هاوپەیمانی سائیروون، نەسر، حیکمە و ئیئتیلافی وەتەنییە، کە بریتین لە هەریەک نەسسار روبەیعی، عەبدوڵڵا زەیدی، خالید عوبەیدی، عەدنان زەرفی، سەلمان جومەیلی، سالح موتلەگ، سەلیم جبووری و کازم شەممەری.

عەبدوڵڵا زەیدی روونیکردەوە، یەکەم وێستگەی سەردانەکە بۆ شاری هەولێر دەبێت، تێیدا لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. دواتریش سەردانی سلێمانی دەکەن و لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە. 

عەبدوڵڵا زەیدی جەختیکردەوە “سەرۆک بارزانی کۆڵەکەیەکی سەرەکی و گرنگ، بەبێ ئەو عێراق ناتوانێت بەباشی رێبکات و سەردانەکەش بۆ زیاتر قوڵکردنەوە و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و  دەستپێکردنەوەی پەیوەندی نوێیە”. 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك