كوردى

پێکانی سەڵاح و نێنی راگەیەندرا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

هەریەکە لە محەممەد سەڵاح و محەممەد ئێل نێنی یاریزانانی هەڵبژاردەی میسر تووشی پێکانهاتوون و پزیشکی هەڵبژاردەی میسریش جۆری پێکانەکەیان دیاریدەکات.

دوای ئەوەی پێکانی محەممەد سەڵاح لەگەڵ هەڵبژاردەی میسر راگەیەندرا، ئەمڕۆ مەحممەد ئەبو عەلای پزیشکی هەڵبژاردەی میسر رایگەیاند، پێکانی سەڵاح قورس نییە و تەنیا چەند رۆژێک لە مەشقەکان دووردەکەوێتەوە.

محەممەدی یاریزانی یانەی لیڤەرپوول دوای پێکانەکەی راستەخۆ گەڕاوەتەوە ئینگلتەرا بۆ پشوو، لەوێشەوە تەواوی چارەسەرەکەی وەردەگرێت و بۆ یاری داهاتووی رێدز لە خولی ئینگلیزیدا ئامادەدەبێت.

جگە لە سەڵاح، پزیشکەکەی هەڵبژاردەی میسر رایگەیاند، محەممەد ئێل نێنیش تووشی پێکانبووە، بەڵام ئەو پێکانەکەی زۆر سووکە و لە یاری داهاتووی هەڵبژاردەی میسردا بەشداردەبێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك