كوردى

بەشێک لە تەواوکارە خۆراکییەکان مادددەی مەترسیداریان تێدایە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw


رووداو-سلێمانی

ماددەی مەترسیدار لە زیاتر لە ٧٠٠ مەڵتیڤیتامین و تەواوکەری خۆراکیدا دۆزراونەتەوە و کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان ئاماژەیان پێناکەن، توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە.

ماددە مەترسیدارەکان لە بەرهەمگەلێکی دەرمانیدا دۆزراونەتەوە کە بانگەشەکراوە گوایە سرووشتین و رۆڵیان هەیە لە بونیاتنانی ماسولکە، دابەزینی کێش و بەهێزکردنی ئارەزووی سێکسی.

توێژینەوەکە لەلایەن بەشی تەندوستی کۆمەڵ لە زانکۆی کالیفۆرنیا ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستی (جاما) بڵاوبووەتەوە.

بۆ گەیشتن بە لکۆڵینەوە لە پێکهاتەی 776 دەرمان کراوە کە بەناوی تەواوکاری خۆراکی خراونەتە بازاڕ و بانگەشەی ئەوە کراوە کە سرووشتن و بۆ وەرگرتنیشیان پێویست بە رەچەتەی پزیشک نەبووە.

دەرمانە تەواوکارە خۆراکییەکان بەم ناوانە خراونەتە بازاڕ: 45% یان بەناوی زیادکردنی ئارەزووی سێکسی، 41% بۆ دابەزاندنی کێش و 12% بۆ بونیاتنانی ماسولکە.

بەشێک لەو پێکهاتانەی کە لە تەواوکەرە خۆراکییەکاندا بوون و ئاماژەیان پێنەکراوە لەسەر قوتووەکانیان بریتیبوون لە؛ سیلدینافیل (ڤیاگرا)، سیبیوترامین (ماددەیەک کە قەدەخە کراوە چونکە رێگەخۆشدەکات بۆ جەڵتەی مێشک)،  هەروەها ماددەگەلی ستیرۆیدی کە چەندین زیانیان بۆ جەستە هەیە.

د. لویس ئارۆن، پرۆفیسۆری زیندەپاڵ و پپسپۆڕ لە رێکخستنی کێش لە نێوەندی پزیشکیی وەیڵ کۆرنێڵ، تووشی شۆک نەبووە بەم ئەنجامانە چونکە وەک ئەو دەڵێ “هیچ بەڵگەیەک نییە کە تەواوکاری خۆراکی و ڤیتامینەکان ببنەهۆی دابەزاندنی کێش، ئەوانەی کێش دادەبەزێنن دەرمانی دیکەیان تێدایە بەشێوەی شاراوە، بۆیە کاردەکەن”.

پرۆفیسۆرە ئەمریکییەکە بەداخە بەوەی خەڵکی وا تێدەگەن ئەو بەرهەمانە سرووشتی و بێزیانن و نازانن چەندین ماددەیان تێکەڵکراوە کە زیانی جۆراوجۆریان هەیە.

بەشێک لەو بەرهەمانەی بانگەشەی ئەوە دەکەن سرووشتین و دەبنە هۆی دابەزینی کێش، یاخود زیادکردنی ئارەزووی سیکسی و بونیاتنانی ماسولکە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت دەفرۆشرین، بۆیە سەختە کۆنترۆڵبکرێن.

وەک پرۆفیسۆر ئارۆن دەڵێ ئەوەی ئەم توێژینەوەیە دەریخستووە تەنیا لوتکەی شاخە سەهۆڵەکەیە و مەترسی دیکەش لەو بەرهەمانەدا هەیە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك