كوردى

بەڤیدیۆ.. ژمارەیەک ھونەرمەندی بەناوبانگ گۆرانییەک بۆ کوردستان دەڵێن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

چەند ھونەرمەندێکی بە ناوبانگی کورد، لە دانیشتنێکی تایبەتدا گۆرانییەک بۆ کوردستان دەڵێن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوی دەکەنەوە.

 

زانا جەبەلی، ھونەرمەند و مامۆستای میوزیک، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام)ـدا، گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆی و ھونەرمەندان ھەڤاڵ ئیبراھیم، سەربەست ماڵتایی، بەختیار فەتاحی بڵاو کردووەتەوە، کە لە ماڵێکدا دانیشتوون و گۆرانی دەڵێن و نووسیویەتی: “کوردستان وەک پەیڤەکا پیرۆز ھەر گاف یالسەر زمانێ مە”.

 

ئەو چوار ھونەرمەندە، بۆ یەکەمجارە پێکەوە دەردەکەون و گۆرانی دەڵێن، پێشتر ھیچ کامێکیان گۆرانیان بەشێوەی دوێت پێکەوە بڵاو نەکردووەتەوە، ھەریەکەیان چەندین گۆرانیان بە زاراوەی سۆرانی و کرمانجی بڵاو کردووەتەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك