كوردى

عێراق سێ منداڵی داعش رادەستی وڵاتەکەیان دەکاتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

حکوومەتی عێراق سێ منداڵی دایک و باوکێکی چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش، رادەستی وڵاتەکەیان دەکاتەوە.

 

ئەو منداڵانە، کە تەمەنیان لە نێوان دوو تا شەش ساڵییە، لە دایکێکی خەڵکی جۆرجیا و باوکێکی رووسی لەدایک بوون. باوکیان لە شەڕەکانی داعش کوژراوە و دایکیشیان بە زیندانی هەت هەتایی، لە بەغدا سزا دراوە.

 

منداڵەکان ماوەی یەک ساڵ لەگەڵ دایکیان لە گرتووخانەیەکی عێراقیدا ماونەتەوە، بەڵام بە هەوڵی حکوومەتی جۆرجیا، گەڕێندراونەتەوە شاری تبلیسیی پپایتەختی جۆرجیا و بە گوتەی تیا چۆلۆکیانیی وەزیری دادی ئەو وڵاتەش، منداڵەکان رادەستی داپیر و باپیریان دەکرێنەوە.

 

دوای داگیرکردنی نزیکەی نیوەی خاکی هەردوو وڵاتی عێراق و سووریا، داعش خەلافەتی خۆی لە ناوچە داگیرکراوەکان راگەیاند و دواتریش هەزاران کەس لە وڵاتانی یەکێتیی سۆڤیەتی پێشوو و ئەوروپا، پەیوەندییان بەو رێکخراوە تیرۆریستییەوە کرد.

 

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك