كوردى

پارتی بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی عێراق مەرجی هەیە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-بەغدا

بەشێک لە حیزبە کوردستانییەکان بڕیاریانداوە، بەبێ گەرەنتی نەچنە کابینەی نوێی حکومەتی عێراقەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان کە سەرۆکەکەشی ھەمان بۆچونی ھەیە ھەر لە ئێستاوە ھۆشداریی داوە گەر حکومەتی نوێ جێبەجێکردنی ماددەی 140، بودجەی پێشمەرگە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان لە کارنامەیدا نەبێت، لەگەڵیان ناچنە ھیچ دانوستاندنێکەوە.

د. ئارام باڵەتەیی، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “ئەمرۆ ئێمە کار لەسەر کارنامەی حکومەت دەکەین، ئێمە سەیر دەکەین کە ئایە گەرەنتیمان پێ دەدرێت کە دەستور جێبەجێ دەکرێت و ھەر سێ بنەمای رێککەوتن و ھاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینە، ئەگەر عادل عەبدولمەھدی گرنگی بە ئێمە بدات، ئەوە بەشدار دەبین لەو حکومەتە، ئەگەریش بەشداریی ئێمە لەو حکومەتە تەنیا بۆ بەدەستھێنانی ھەندێ پۆست و وەزارەت بێت، ئێمە پێویستمان بەو وەزارەت و پۆستانە نییە و بەشداریی حکومەت ناکەین”.

جگە لە مەرجی ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان، کورد چاوی لە وەرگرتنی چوار وەزارتە، وەزارەتێکی سیادی کە دارایی یان نەوت بێت لەگەڵ سێ وەزارەتی خزمەتگوزاریش، بۆ ئەوەش داوای پێداگری سەرکردایەتی سیاسی کوردستان دەکەن.

شێروان میرزا، پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “ئێمە داوای چوار وەزارەت دەکەین کە وەزارەتێکی سیادی دەبێت، ئەوەی کە گرنگە بۆ ئێمەی کورد ئەو ماوەی کە ماوە بەر لە پێکھێنانی حکومەت دەرفەتمان لەبەر دەستە بتوانین ھەمووان پێکەوە بەیەک داواکاریی و یەک پاکێجەوە روو لە عادل عەبدولمەھدی بکەین”.

کاوە مەحموود، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “گرنگترین شت ئەوەیە کورد پێداگری لەسەر بەرنامەیەکی وابکات لە حکومەتی داھاتوو کە لەخزمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا بێت، بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە ناوچە دابڕێندراوەکانەوە ھەیە، هەروەها ئەوانەی پەیوەندییان بە بودجە و موچە و پێشمەرگەوە ھەیە”.

بەپێی زانیارییەکانی رووداو عادل عەبدولمەھدی کارنامەیەکی سەرەتایی خستووەتەڕوو کە بەم شێوەیە دەبێت:

کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لە 22 وەزارەت پێکدێت، ھەشت وەزارەتیان بۆ ھاوپەیمانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە، ھەشت وەزارەت بۆ ھاوپەیمانی بونیاد و چوار وەزارەتیان بۆ کورد و دوو وەزارەتیش بۆ پێکھاتەکانی دیکە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك