كوردى

ئەفسەرێك بە تۆمەتی رۆتین دەدرێتە دادگا

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

February 6, 2017 at 4:04 pm

شڤان محەمەد
ئەفسەرێك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی كەركوك درایە دادگا، بەتۆمەتی رۆتین لە كارەكەیدا، ئەوەش دوای پێكهێنانی لیژنەیەكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هات لەسەر ئەو بەڕێوەبەرایەتییە.

ئازاد جەباری، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت “ئەو ئەفسەرە لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی كەركوك رۆتینی دروستدەكرد لە بەردەم رایكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، بۆیە درایە دادگاو بە سزای خۆی دەگات… ئێمە لە هیچ كەس قبوڵناكەین رۆتینات ئەنجامبدات”.

لیژنەكەی ئەنجومەنی پارێزگا لە هەفتەكانی رابردوودا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كەركوكی كردو ئەمڕۆش دووشەممە 6-2 بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كەركوك “لابردنی” رۆتینی لە رایكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان خستە بواری جێبەجێكردنەوە.

رائد عامر نەریمان، ئەفسەری مۆڵەت‌و تۆمار لە بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی كەركوك بە (كەركوك ناو)ی وت “بە بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی كەركوك رۆتین لە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان لابراو لە ئێستادا كارئاسانییەكی زۆر بۆ هاوڵاتیان‌و شۆفێران دەكرێت لەڕایكردنی مامەڵەكانیان”.

وتیشی “لە ماوەی رابردوودا ئۆتۆمبێلێك بۆ پێدانی تابلۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كەركوك چوار جار كاری پشكنینی بۆ دەكرا، بەڵام ئێستا تەنها یەكجار پشكنینی بۆ دەكرێت”.

هەروەها ئەگەر شۆفێرێك مەرجەكانی پێدانی ساڵانەی ئۆتۆمبێل جێبەجێبكات‌و هیچ كێشەیەكی یاسایی نەبێت بۆ پێدانی ساڵانەكەی، ئەوا “یەك كاتژمێری پێویستە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لە ماوەی رابردوودا چەندین رۆژی دەخایاند”، رائد عامر نەریمان وای وت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی كەركوك یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتییە قەرەباڵغەكانی شارو رۆژانە هاوڵاتییەكی زۆر بە مەبەستی رایكردنی مامەڵەكانیان سەردانی دەكەن، ئەوەش ئەستەنگی لە بەردەم رایكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان دروستكردووە.

لە بارەی ئەوەی ئایا رۆتینان لەو فەرمانگەیە كۆتایی دێت؟ ئازاد جەباری وتی “ناتوانین بڵێین بە تەواوەتی رۆتین و فەساد بنبڕكراوە، بەڵام ئەوەی ئەنجامدراوە هەنگاوێكی باشەو ئێمەش كاردەكەین بۆیی‌و بەردەوامبێت”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك