كوردى

خۆپێشاندەرانی بەسرە ڕێگەی میسان – بەغدایان گرت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای بەسرەی باشووری عێراق خۆپێشاندان دەستی پێكردەوە و هێشتا بەردەوامە، پێش كەمێكیش خۆپێشاندەران لە ڕێگەی سوتاندنی تایەی ئۆتۆمبێلەوە ڕێگەی سەرەكی نێوان هەردوو پارێزگای میسان و بەغدایان داخست.

ئەمشەو میدیاكانی عێراق وێنەی خۆپێشاندانەكانیان بڵاو كردەوە، بەتایبەتی لەو كاتەی ڕێگەی سەرەكی نێوان هەردوو پارێزگای میسان و بەغدایان داخست.

سەرەتا خۆپێشاندەران لە ناوچەی كەرەمەی باكووری شارەكەوە دەستیان بەڕێپێوان كرد، دواتر چەندین ڕێگەی سەرەكی باشووری شارەكەیان گرت، ئەمەش وەك ناڕەزاییەك بەرانبەر دواكەوتنی حكوومەتی عێراق لە چارەسەركردنی كێشەكانیان و دابین نەكردنی خزمەتگوزاریە سەرەتاییەكانی وەكو ئاوی خواردنەوە و وزەی كارەبا.

لە سەرەتای مانگی تەمووزی رابردوو و چلە هاوینەوە خۆپێشاندانی بەرفرەوان لە شارەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەستی پێكرد، هاووڵاتیان داوای ئاوی خواردنەوە و وزەی كارەبا و هەلی كاریان دەكرد، بەڵام حكوومەتی ئەوسای حەیدەر عەبادی بەئاگر و ئاسن وەڵامی خۆپێشاندەرانی دایەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك