كوردى

ڕاپۆرتێكی هه‌واڵگرى: داعش له‌ توركیاوه‌ جه‌نگێكى نهێنى هه‌ڵده‌گیرسێنێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ڕاپۆرتێكی ده‌زگاى هه‌واڵگرى هۆڵه‌ندا ئاشكراى ده‌كات، ڕێكخراوى داعش، خاكى توركیا وه‌كو بنكه‌ى ستراتیژی بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هێزی خۆى و ده‌ستپێكردنى جه‌نگێكی نهێنی له‌ ئه‌ورووپا، به‌كار ده‌هێنێ.

 

ماڵپه‌رى “ئینتل نیوز”ى تایبه‌ت به‌ كاروبارى هه‌واڵگرى، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8/ 11/ 2018 ڕاپۆرتێكی فه‌رمانگه‌ى هه‌واڵگرى و ئاسایش هۆڵه‌ندا “ئایفید”ى به‌زمانى هۆڵه‌ندى له‌سه‌ر ماڵپه‌ره‌كه‌ى به‌ ناونیشانى “پاشماوه‌ى سووریا: جیهادى جیهانى تائێستاش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ئه‌ورووپا”، بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ كه‌ له‌ 22 په‌ڕه‌ پێكدێت، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌ حكوومه‌تى توركیا واى نابینێت گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كانى وه‌ك قاعیده‌ و داعش و گرووپه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانى سووریا، هه‌ڕه‌شه‌بن بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، زیاتر گرنگى به‌ حزبه‌ كوردییه‌كان ده‌ده‌ن.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌یه‌ جارێ، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركیا ڕێكارى ئه‌منی به‌رامبه‌ر داعشه‌كان ده‌گرنه‌به‌ر، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندییه‌ توركییه‌كان هه‌موو كات له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئه‌ورووپا له‌ بوارى نه‌هێشتنى تیرۆر، یه‌ك ناگرنه‌وه‌.

به‌هۆى ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه‌شه‌وه‌، توركیا بووه‌ به‌ ناوه‌ندێكى گه‌وره‌ بۆ په‌ڕینه‌وه‌ى ده‌یان هه‌زار چه‌كدارى بیانى كه‌ پێشتر بۆ شه‌ڕ له‌ ڕیزی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان، به‌ره‌و سووریا ڕۆشتوون.

ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌، كه‌ زیاتر له‌ 4 هه‌زار چه‌كدارى داعش و قاعیده‌، هاووڵاتى توركیین، هاوكات توركیا بووه‌ به‌ په‌ناگه‌ى ده‌یان هه‌زار هاوسۆزى قاعیده‌ و داعش و دوو ڕێكخراوه‌كه‌ش چالاكییه‌كانیان له‌و وڵاته‌ پاراستووه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌، بێده‌نگبوونى حكوومه‌تى توركیا، ڕووبه‌رێكی فراوانى بۆ ئه‌و ڕێكخراوه‌ توندڕه‌وانه‌ ڕه‌خساندووه‌ به‌ ئاره‌زووى خۆیان له‌سه‌ر خاكى توركیا كار بكه‌ن، هاوكات سه‌قامگیرى توركیاش بۆ دانانى پلانه‌كانى بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر ئامانجه‌ ڕۆژئاواییه‌كان، بقۆزنه‌وه‌.

هه‌واڵگرى هۆڵه‌ندا، ئاشكراى كردووه‌، كه‌ داعش پلانی داناوه‌ بۆ هه‌ڵگیرسانى جه‌نگێكى نهێنى دژ به‌ ئه‌ورووپا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك