كوردى

هەولێر و بەغدا بۆ لابردنی خاڵە گومرگییەکان لەسەر چەند خاڵێک رێککەوتوون

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

‌هەولێر و بەغدا لە گفتوگۆدان بۆ لابردنی ئەو بازگە و خاڵە گومرگییانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق دانراون. 

بۆ هەڵگرتنی هەردوو خاڵی گومرگی لەنێوان هەولێر – کەرکووک و سلێمانی – کەرکووک، کە لە دوای کردنەوەی رێگەکان دانراون، شاندێکی حکومەتی عێراق ماوەی دوو رۆژ لە هەولێر بوو. بۆ یەکخستنی کاری بازرگانی و رێوشوێنەکانی گومرگی کۆنووسێکی 27 خاڵی لەنێوان هەردوولادا واژۆکراوە، لەنێوانیاندا لابردنی خاڵە گومرگییە نێوخۆییەکان.

بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەردوو شاندی بەغدا و هەولێر دووبارە کۆببنەوە، چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکە چارەنووسی خاڵە گومرگییەکان یەکلاببنەوە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان دەڵێت “گەیشتوونەتە چەند خاڵێکی گرنگ و کۆنووسێک واژۆکراوە، یەکێک لەوانەش لابردنی خاڵە گومرگییەکانە بەبێ هیچ پێشمەرجێک، کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەشەکانی دیکەی عێراق دانراون”.

عەبدولڕەزاق عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان دەڵێت، وادەیەکی دیاریکراوە بۆ ئەو پرسە دانەنراوە، بەڵام عادل عەبدولمەهدی فەرمانی دیوانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسانە. واتە نیەتێکی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

لە مادەی 24 دەستووری عێراق هاتووە “دەوڵەت ئازادی گواستنەوە بۆ کرێکار و شمەک و سەرمایەداران دەستەبەردەکات لەنێوان هەرێم و پارێزگاکاندا، ئەوەش بە یاسا رێکدەخرێت”، بۆیە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەڵێن، جگە لە بڕیارێکی سیاسی، ئەو خاڵە گومرگییانە هیچ بنەمایەکی دەستووری و یاساییان نییە.

لە 75%ـی ئەو کاڵایانەی لە دەروازە سنوورییەکانەوە دێنە هەرێمی کوردستان بۆ عێراق دەچن، بۆیە بە بوونی ئەو خاڵە گومرگییانە زەرەرمەندی یەکەم بازرگانان و کاسبکارانی کوردن. 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك